یادی قوربانیانی شیمایی سەردەشت لە زانستگای گورگان كرایەوە
21:53 - 15 جۆزەردان 2712
كوردپا: زانستگای گورگان بە یارمەتیی كانوونی گەشیتاری و ئێرانناسیی ئەو زانستگایە بە رێكخستنی پێشانگای وێنە و سیمینارێك، یادی قوربانیانی شیمیایی سەردەشتی كردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زانكۆی زانستی وەرزێڕی و سەرچاوە سروشتییەكانی زانستگای گورگان بە یارمەتیی كانوونی گەشیتاری و ئێرانناسیی ئەو زانستگایە لە رێكەوتی 7ی جۆزەردانەوە بۆ ماوەی 4 رۆژ پێشانگایەكی لەژێر ناوی \"جینایەت بەدژی مرۆڤایەتی\" لەلایەن سەید حامد عینایەتی و عەلی عەبدوڵڵازادە لە وێنەی قوربانیانی شیمیایی بارانی سەردەشت كردەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە دوایین رۆژی ئەو پیشانگایەدا سیمینارێك بۆ ئاخاوتنی چەند بەرپرسێكی ئەو زانستگایە و دەبیری حقووقیی \"ئەنجومەنی بەرگریی لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت\" رێك خرا كە تێیدا سەرەتا مەحیەدین كازمی دەبیری ئەو یادمانە لە ئاخاوتنێكدا ئاماژەیەكی كورتی بە رووداوەكانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران ـ عێراق و كاریگەرییەكانی لەسەر هاووڵاتییانی كورد لە رۆژئاوای ئێران كرد.
لە بڕگەیەكی دیكەی سیمینارەكەدا عوسمان موزەین دەبیری حقووقیی \"ئەنجومەنی بەرگریی لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت\" پاش ئاماژەیەكی كورت بە كاردانەوەی چەكی شیمیایی بەدژی هاووڵاتییانی نیزامی و غەیرە نیزامیی ئێران كە لەلایەن حكوومەتی پێشووی عێراقەوە لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەدا بەكاری هێنرا، پڕژایە سەر مەسەلەی شیمیایی بارانی شاری سەردەشت و وتی: \"ئەو كارەساتە دژە مرۆیەی كە لە هەمبەر سەردەشتدا رووی دا، هۆشدارییەكی جیددی بوو بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەتا ئەوەی كە ببێتە هۆی پەسند كردنی كۆنوانسیۆنی 1993ی پاریس كە بە مەبەستی لەناوبردن و پووچەڵ كردنەوەی یەكجارەكیی چەكە شیمیاییەكان پێكهێنرا.
لە پەراوێزی ئەو یادەمانەدا چەندین گرتەی ویدیۆیی و كلیپ لە كارەساتی شیمیایی سەردەشت پیشان دران و هەروەها لە بڕگەیەكی دیكەدا بابەتێك لەلایەن \"سەید حامید عەنایەتی\"یەوە پێشكەش كرا.
ئەو پیشانگا و سیمینارە بە هاوكاریی خوێندكارانی كوردی زانستگای گورگان بەڕێوە چووە.