كۆ كردنەوەی 120 ناونیشانی كتێب لە پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران
21:07 - 16 بانەمەڕ 2712
كوردپا: 120 ناونیشانی كتێب لە بەشی بیانیی پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران بەهۆی چاپی \"نەخشەی دەسكرد\"ی كەنداوی فارس، كۆ كرانەوە.
لێپرسراوی بیست و پێنجەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران رایگەیاند، سێ هۆكاری سەرەكیی بوونە هۆی ئەوەی كە ئەو كتێبانە لەنێو پیشانگاكە كۆ بكرێنەوە، كە \"نەخشەی دەسكردی كەنداوی فارس\" یەك لەو سێ هۆكارانەیە.
بهەمەن دوڕی وتیشی: لەنێو ئەو كتێبانەدا بە جێگای وشەی كەنداوی فارس لە وشەی \"كەنداوی باشووری ئێران\" كەڵك وەرگیراوە.
دەری ئاشكراشی كرد لەنێو ئەو 120 كتێبە كۆكراوەیەدا ژمارەیەك كتێب هەبوون كە ناوەرۆكەكەیان زیاتر لایەنی \"پارچەپارچە كردنی\" ئێرانی پێوە دیار بووە.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، پێشتریش بەرپرسانی ئەو پیشانگایە رایانگەیاندبوو، هەر كتێبێك كە لەگەڵ بایەخە ئیسلامییەكانی كۆمەڵگای ئێمە نەیەتەوە ئیزنی پێ نادرێ كتێبەكانی نمایش بكرێن.
پێشتریش بەهمەن دوڕی، جێگری فەرهەنگیی وزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی و لێپرسراوی بیست و پێنجەمین خولی پیشانگای كتێبی تاران رایگەیاندبوو، جیالە بڵاوگەی \"چشمە\" هەموو وەشانگەكانی دیكە ئیزنی بەشداریی پیشانگای كتێبی تارانیان هەیە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە پاش كرانەوەی پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران دەركەوت، نەتەنیا وەشانگەی \"چشمە\"، بەڵكوو چەندین وەشانگەی دیكەی وەكوو:\"ئاهەنگ دیگر، ئۆمید فەردا، كەویر، تەیموورزادە، دەفتەری شێعری جەوان و بووتیمار\" ئیزنی بەشداری لە پیشانگایان پێنەدراوە.
دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 12ی بانەمەڕ بیست و پێنجەمین خولی پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران بە بەشداریی زیاتر لە 4 هەزار وەشانگەی بیانی و ناوخۆیی و بە خستنە رووی زیاتر لە 200 ناونیشانی كتێبی تازە دەستی پێكرد و هەتا رێكەوتی 23ی بانەمەڕ دەخایەنێت.