كۆ كردنەوەی ماهوارە لە كوردستان لەلایەن لیباس شەخسییەكانەوە
12:46 - 28 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردووا ژمارەیەك هێزی لیباس شەخسیی سەربە حكوومەتی ئسلامیی ئیران، لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستان دەستیان بە كۆ كردنەوەی ماهوارە كردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە پارێزگای كوردستان، هێزە لیباس شەخسییەكان لە شاری سنە دەستیان بەسەر ژمارەیەكی بەرچاو لە دیشی ماهوارەی هاووڵاتییاندا گرتووە.
بە وتەی شایەتحاڵان لەو كاتانەی كە هاووڵاتییان لە كردنەوەی دەرگا خۆیان بواردووە، هێزە لیباس شەخسییەكان بە سەر دیواردا چوونەتە ماڵی خەڵك و ماهوارەكانیان لێ زەت كردوون.
گەڕەكەكانی قشلاق، ئیسلام ئاوا و عەبباس ئاوا بۆ وێنە لەو شوێنانە بوون كە لیباس شەخسییەكان دەستیان بە سەر ماهوارەی دانیشتوانی ئەو گەڕەكانەدا گرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەشێكی بەرچاو لە دیشی ماهوارەی گوندەكانی دەورووبەری ناوچەی حوسێن ئاوا لە سنە دەستیا بە سەردا گیراوە.