كۆ كردنەوەی ماهوارە لە سەڵماس بە هێلی کۆپتێر
19:34 - 9 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە هێزی ئینتزامیی حكومەتی ئیسلامیی ئێران بەبێ مۆڵەتی یاسایی هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە شاری سەڵماس و دەستیان بەسەر كۆمەڵێكی بەرچاو لە ماهوارەی خەڵكدا گرتووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەڵماس، هێزی ئینتزامی بە مەبەستی دەست نیشان كردنی ئەو ماڵانەی كە ماهوارەیان هەیە كەڵكی لە هێلیكۆپتێر وەرگرتووە و لەو رێگایەوە وێنەی ئەو ماڵانەیان گرتووە كە لەسەر ماڵەكانیان دیشی ماهوارەیان هەیە.
دواتر هێزە ئینتزامییەكان بەبێ مۆڵەتی یاسایی و حوكمی دادگا وەسەر ماڵانی خەڵك كەوتوون و دەستیان بەسەر دەزگای ماهوارە و دیش و كەلوپەلێكی زۆری هاڵاووتییاندا گرتووە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاندووە، هێزە ئینتزامییەكان بە كەڵك وەرگرتن لە دەزگایەك كە شەپۆلی ماهوارە شناسایی دەكات، بەناو كۆڵانەكانی شاری سەڵماسدا دەسووڕێتەوە و لە هەر ماڵێك كەشف بكرێ هێرش دەكەنە سەری.
هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بەرچاوی پارازیتیان بۆ سەر كاناڵە كوردییەكان و هەروەها بی بی سی و دەنگی ئەمریكا لە ناوچەی سەڵماس خستۆتە گەڕ، بە چەشنێك كە زۆرێك لەو كاناڵانە بە دژواری بینراون.
ئەو هەوڵانەی هێزی ئینتزامی لە سەڵماس و دەورووبەری بۆتە هۆی ترس و نیگەرانیی خەڵك و لە ترسی بردنی كەلوپەلەكانیان خەڵك ماهوارە بەكار ناهێنن.