كۆڵبەرێكی كورد لە پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەكان بریندار بوو
15:42 - 9 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەت بۆ سەر كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكار لە دەورووبەری شاری پیرانشار، كۆڵبەرێكی كورد بە توندی بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 8ی خەرمانان لە ناوچەی \"بەری مێرگان\"ی پیرانشار هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەت دەستڕێژیان لە كۆمەڵك كاسبكار كردووە و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بەناوی \"قادر فاتحی\" كوڕی رەحیم بە توندی بریندار بووە.
ئەو كۆڵبەرە كوردە خەڵكی گوندی \"قەبری حوسێن\"ی ناوچەی مەنگوڕایەتیی شاری پیرانشارە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە لە جەریانی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكان بۆ سەر كاسبكاران، 13 سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكاران تێدا چوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بۆ سەر كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنووریەكانی كوردستان، 19 كۆڵبەر كوژراون و 18 كەسی دیكەش بریندار بوون.