كۆڵبەرێكی هەرێمی كوردستان بەدەستی هێزی ئینتزامی بریندار كرا
13:09 - 14 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: پاسگای ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە گوندی \"دۆڵەبی\"ی سەر بە بەخشی \"خاو و میرائاوا\"ی شاری مەریوان تەقەیان لە كۆڵبەرێكی خەڵكی پێنجوێن كردووە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاتژمێر 6ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 12ی گەلاوێژ هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی پێنجوێن بەناوی \"رێباز عومەر\" كوڕی عەزیز كە سەرقاڵی كاری كۆڵبەری بووە، لەلایەن پاسگای ئینتزامیی گوندی \"دۆڵەبی\"ی سەر بە بەخشی \"خاو و میرئاوا\"ی شاری مەریوان لەسەر سنوور دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیەوە بە توندی لاقی بریندار بووە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری كەس و كار و شایەتحاڵانەوە ئاشكرای كردووە، وێڕای ئەوەی دەستیان بەسەر بار و شتومەكەكانی \"رێباز عومەر\"دا گرتووە بە برینداری لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە و بردوویانەتە مەریوان و دواتر رەوانەی شاری ورمێكراوە.
ئەو هاووڵاتییە خەڵكی گوندی \"هوشیاری\"ی سەر بە قەزای پێنجوێنە لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان و لە رێگای كۆڵبەریی سەرسنوورەوە سەرقاڵی بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی بووە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای هاوێنی ئەمساڵەوە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و لەسەر سنوور لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت 2 كۆڵبەر كوژراوە و 9ی دیكەش بریندار بوون.
ئەو دەستڕێژییانە تەنیا هاووڵاتییانی كوردی ئێرانییان نەگرتۆتەوە، بەڵكوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە دووەمین رووداوە كە كۆڵبەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەبنە قوربانی.