كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان بریندار كرا
16:39 - 5 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆڵبەرێكی كوردی محالی دەشتی ورمێلەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستڕێژی راستەوخۆی لێكرا و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد كوڕی سەنعان و خەڵكی ئاوایی راژان لە محالی دەشتی ورمێ، لە شوێنێك بە ناوی سەرچەلان كەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتزامییەكان و بریندار بوو.
ئاژەڵدارنی ئاوایی راژان بە هانای ئەو هاووڵاتییەوە چوونە و دوای دەرمان كردنێكی سەرەتایی رەوانەی نەخوشخانەی \" ئیمام خومەینی\" شاری ورمێدەكرێت.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماوەی 4 مانگدا 25 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە ناوچە سنوورییەكان بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران بوونەتە قوربانی.
لە كۆی گشتی ئەو رێژەیە 12 هاووڵاتیی كوژراون و 13ی دیكەش بریندار بوون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زیاترە.