كۆڕی هاوبەشی ئەدیب و چالاكانی ژینگەپارێز لەكرماشان بەڕێوە چوو

16:50 - 1 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرهەمی هاوبەشی دوو نووسەری كورد لەلایەن چالاكانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزی لەیەكێك لەساڵۆنەكانی شاری كرماشان نواندن و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ساڵۆنی \"غەدیر\"‌ی شارەوانی شاری كرماشان چەند رۆژ لەمەوبەر میوانداریەتی ئۆگرانی فەرهەنكی لەكی و چالاكانی ژینگەپارێزی كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە دەستپێشخەری نەجەف خورمەداد و ئەردەشیر مووسەوی رێكخرابوو، بەشداربوان پرژانە سەر تاوتوێ‌كردنی كتێبی \" سراب كریان و روانینێک بۆ فەرهەنگ لەكی\" لە نووسینی \"زەربانوو مەنسووری و عەلی نەزەری جەلالوەند\".

ئاوایی \"سەراو كریان\" سەر بە بەخشی فیرووزئاوای شارستانی كرماشانە و دانیشتوانەكەی بە زاراوەی كوردی لەكی دەدوێن.

\"21684.jpg\"
ئەو كتێبە لەلایەن دكتور سیرووس قولی پوور لە بیاڤی كۆمەڵناسی و سەعید سلێمانی لەبیاڤی ژینگەپارێزیدا تاوتوێ‌و هەڵسەنگاندنی بۆ كراوە.

هەروەها دوکتور فەردین نەجەفی و عەلی تورابی رەخنەیان لە بەرهەمەکانی زەربانوو مەنسووری و عەلی نەزەری جەلالوەند گرت.

لەو کۆڕە ئەدەبی و ژینگەپارێزییەدا، چەند پارچە مۆسیقا و گۆرانییەک بە زاراوەی لەکی، لەلایەن وەلی و داریووش ئەمیری پێشکەش کرا.

ماڵپەڕی \"تاق‌وەسان\" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە؛ \"شێعرخوێندنەوەی ئەشرەف عەبدوڵڵاهی کە برازای شامی کرماشانییە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک رۆحی بەشداربوانی بەرەو تەشقی ئاسمان برد و مێهرداد موشەعشەعی بە سازەکەی ٢ پارچە مۆسیقای ژەنی، کە هەموانی هێنایە خرۆش\".

لە کۆتایی ئەو کۆڕەدا، لەوحێکی رێزلێنان پێشکەشی خاتوو زەربانوو مەنسووری و دوکتور قولی‌پوور، دوکتور نەجەفی، عەلی بەراتی، عەلی نەزەری جەلالوەند، مێهرداد موشەعشەعی، هیدایەت قادری، سەعید سلێمانی و ئەشرەف عەبدوڵڵاهی کرا.

زاراوەی لەکی یەکێک لە زاراوەکانی باشووری کوردستانی ئێرانە، کە دانیشتوانی باشووری کرماشان، رۆژهەڵاتی ئوستانی ئیلام و باشووری رۆژئاوای ئوستانی هەمەدان و باکووری رۆژئاوا و رۆژئاوای ئوستانی لوڕستان پێی دەئاخێون.
\"21672.jpg\"

\"21673.jpg\"

\"21676.jpg\"

\"21675.jpg\"

\"21677.jpg\"

\"21678.jpg\"

\"21679.jpg\"

\"21680.jpg\"

\"21681.jpg\"

\"21682.jpg\"