كۆڕیادی ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی مامۆستا حەسەن زیرەك لەبۆكان+وێنە

13:45 - 5 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: رێوڕەسمی چل و سێیەمین ساڵڤەگەڕی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری كورد حەسەن زیرەک لەشاری بۆكان بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٤‌ی پووشپەڕ كۆڕی فێركاری ـ فەرهەنگیی ئەدەب كۆڕیادی یادکردنەوەی حەسەن زیرەكی بە بەشداری ئەدیب، شاعیر، نووسەر و ژمارەیەكی بەرچاو لەهاووڵاتییانی شاری بۆكان و شارەكانی دیكەی كوردستان بەڕێوە برد.

لەو كۆڕیادەدا ژمارەیەك كەسایەتی لەسەر ژیان و بەرهەمەكان و هەروەها مۆسیقا و پێگەی حەسەن زیرەك لە ناو ئاواز و گۆرانی كوردیدا دوان و هەروەها لەلایەن شاعیرانەوە چەندین هۆنراوە پێشكەش بە رۆحی ئەو هونەرمەندە كوردە كرا.

مستەفا ئیلخانی‌زادە، حوسێن شێربەگی، سەید تاهیر حوسێنی، مونیرە فەیزە، خالید عینایەتی، سەلاح نیساری ئەو ئەدیبانە بوون كە لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی حەسەن زیرەك دواون.

هەروەها ژمارەیەك و شاعیر ناسراوی كوردیش لەو كۆڕیادەدا شێعرییان پێشكەش كردووە كە بریتین بوون لە: كەریم دافعی (ك.د. ئازاد)، محەمەد بەحری، ئەنوەر عەزیزیان، ئامینە چاك، كەوسەر ئیسماعیل پوور(ژاكاو)، سارا ئازەری، عەباس ئەیووبی، سمایل سوڵتانی.

ئەركی بەڕێوەبەریی بەرنامەكەش لەئەستۆی یاسین قوڕەیشی كاریكاتێریستی ناسراوی كورد بوو.

حەسەن زیرەک ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی لە گوندی هەرمێلەی سەربە شاری سەقز لە دایك بووە و بە ئۆگری بە هونەر و سەرەڕای ئەوەی نەخوێندەوار بووە توانیویەتی ساڵی ١٣٣٢ بۆ یەكەم جار دەنگی لە رادیۆی كوردی بەغدا تۆمار بكرێ‌.

هونەرمەندی گەورەی كورد حەسەن زیرەك، ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد.
\"20771.jpg\"

\"20774.jpg\"

\"20772.jpg\"

\"20773.jpg\"

\"20775.jpg\"

\"20776.jpg\"

\"20777.jpg\"