ئۆپۆزیسیۆنی سووریە: حكوومەتی بەشار ئەسەد دەیهەوێ لە "حومس" گۆمی خوێن وەڕێ بخات
15:37 - 19 سەرماوەز 2711
كوردپا: بە وتەی دژبەرانی دەوڵەتی سووریە، حكوومەتی دیمەشق دەیهەوێ بە وەڕێخستنی \"گۆمی خوێن\" لە شاری حومس، ناڕازی و دژبەران لە شارەكانی دیكە چاوترسێن بكات.
شۆرای دژبەرانی حكوومەتی سووریە رۆژی هەینی 18ی سەرماوەز رایگەیاند، بەڵگەی زۆریان لەبەر دەست دایە كە دەری دەخات حكوومەتی بەشار ئەسەد لە بەرنامی دایە كە سەركوتێكی خوێناوی لە شاری حومس وەڕێ بخات و ئەم كارەش بە مەبەستی بێدەنگ كردنی شۆڕشی حومس و هەروەها چاوترسێن كردنی ناڕازییانی شارەكانی دیكەیە.
ماَڵپەڕی دۆیچەوێلە لە راپۆرتێكدا لەم بارەوە بڵاوی كردۆتەوە، بە وتەی شۆرای دژبەرانی حكوومەتی سووریە، زیاتر لە شەست خاڵی شوێنەكانی شاری حومس لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی سوریەوە بەستراون و هەزاران سەرباز بە چەك و چۆڵی قورسەوە لە دەورووبەری حومس جێگیر كراون.
لە خۆپیشاندانە ئیعترازییەكانی رۆژی هەینی بە رۆژی \"هەینیی مانگرتنی كەرامەت\" ناودێر كرابوو، بە وتەی سەرچاوەی نزیكی دژبەران زیاتر لە30 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە. چاوەدێری مافی سووریە كە ناوەندەكەی لە لەندەنە، رایگەیاندووە كە10 كەس لەو قوربانیانە خەڵكی شاری حومس بوون.
وتەبێژێك بەناوی كۆشكی سپیی ئەمریكاوە نیگەرانیی قووڵی خۆی بەو كوشتارانە دەربڕیوە و بریتانیاش داوای لە دەوڵەتی سووریە كردووە هەرچی خێراتر هێزەكانی ئەرتش لە شاری حومس بباتە دەرەوە و كۆتایی بە سەركوتی هاووڵاتییان بێنێت.
فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان رۆژی هەینی داوایان لە \"ناوی پیلای\" كۆمیسێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە كە ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی رەوشی سووریەوە كۆ ببێتەوە.
بڕیار وایە رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ تاوتوێی رەوشی مافی مرۆڤ لە سووریە كۆ ببێتەوە.