ئۆپۆزسیۆنی سووریە: کارەساتێکی مرۆپی لە حومس بەڕێوەیە
18:11 - 5 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نیشتمانی و ئۆپۆزسیۆنی سووریە لەمەڕ خولقانی کارەساتێکی مرۆیی لە شاری حومس هۆشداری دایە وڵاتی رووسیە.
\"جورج سەبرا\" لە دیمانەیەکدا کە لەگەڵ ماڵپەڕی \"ئەلعەرەبیە\" بوویەتی، داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دۆستانی گەلی سووریە کردووە کە رێگری لە بڕیاری بەشار ئەسەد لەمەڕ پاکتاوی رەگەزی لە شاری \"حومس\" بکەن.
سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە لەمەڕ قسەکانی ماوەیەک پێش ئیستای \"سێرگی لاڤرۆڤ\" هۆشداری دایە وڵاتی رووسیە و رایگەیاند: لەمەو بەدوا هاووڵاتییانی سووریە چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن و پێوسیت بە دەست تێوەردانی وڵاتانی دیکە ناکات.
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی رووسیە لە قسەکانی چەند رۆژ پێش ئێستا داخوازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریەی لەمەڕ دەست کێشانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات رەت کردبۆوە و جەختی لەوە کردبۆوە کە پێویستە بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە لە چین و توێژە جیاجیاکانی نێو ئۆپۆزسیۆنی سووریە وەک: کورد، مەسیحی، عەلەوی، ئیسلامی و سێکولارەکان پێکهاتووە.
هاوکات لەگەڵ چوونە سەرێی توندوتیژییەکان لە وڵاتی سووریە، كۆمسیۆنی پهنابهرانی سهر به نهتهوه یهكگرتوهكانیش پێشبینی ئهوهی كردوه، هەتا چەند مانگی داهاتوو ژمارهی پهنابهرانی سوریە له ١ ملیۆن پهنابهر زیاتر بێت.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامهی \"تایمز\"ی ئینگلیزی چهند بهڵگهیهكی لهسهر ئهوه خستوهتهڕو، كه ژمارهیهكی زۆری چهكداری سهر به حیزبوڵا و هەندێکیش لەو هێزانە له عێراقهوه بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن چونهته سوریە.
هەروەها ئاژانسی \"فرانس پرێس\" ئاشکرای کردوە، کۆمەڵیک لە هاووڵاتییانی سووریە لەترسی بۆردمانی فڕۆکەشەڕکەرەکانی حکوومەت پەنایان بۆ ئەشکەوتەکان بردووە و لەوێدا ژیان بەسەر دەبەن.
\"جورج سەبرا\" لە دیمانەیەکدا کە لەگەڵ ماڵپەڕی \"ئەلعەرەبیە\" بوویەتی، داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دۆستانی گەلی سووریە کردووە کە رێگری لە بڕیاری بەشار ئەسەد لەمەڕ پاکتاوی رەگەزی لە شاری \"حومس\" بکەن.
جورج سەبرا سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە
لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی کردەوە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٥ کەس لە شاری حومس کوژراون کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٨٠ کەسیان ژن و ١٤ کەسی دیکەشیان منداڵ بوون.سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە لەمەڕ قسەکانی ماوەیەک پێش ئیستای \"سێرگی لاڤرۆڤ\" هۆشداری دایە وڵاتی رووسیە و رایگەیاند: لەمەو بەدوا هاووڵاتییانی سووریە چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن و پێوسیت بە دەست تێوەردانی وڵاتانی دیکە ناکات.