كۆنسێرتی ئەردەشیری كامكار لە سەقز بەڕێوە دەچێت
14:58 - 15 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: لە درێژەی چالاكییە هونەرییەكانی كامكارەكان، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە لە شاری سەقز كۆنسێرتێكی موسیقی بۆ ئەردەشیری كامكار بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاش ئەوەیكە ساڵی ڕابردوو پێشوازییەكی بێوێنە لە كۆنسێرتی موسیقیی بیژەن كامكار لە شاری سەقز كرا، ئەمجارەش ئەردەشیر كامكار، مامۆستای ئامێری كەمانچە، وێڕای گرووپەكەی بڕیاریان داوە لەم شارەدا كۆنسێرتێك بەڕێوە ببەن.
ئەم كۆنسێرتە كە لە ڕێكەوتی ٢٠ و ٢١ی بەفرانبار لە ساڵۆنی ئامفی تێئاتری \"خانە فرهنگ\" لە سەقز بەڕێوە دەچێت، بە دوو زمانی كوردی و فارسی پێشكەش بە ئۆگرانی موزیك دەكرێت.
بڕیار وایە \"وەحید تاج\" چەند تەسنیفێك لە شێعرەكانی مەولانا و \"حێشمەت ڕەجەب زادە\" كۆمەڵێك گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی بە زاراوەكانی سۆرانی، لۆڕی و كەلهۆڕی پێشكەش بكەن كە كاری ئاوازدانان و ڕێكخستنەكانی لە لایەن ئەردەشیر كامكارەوە ئەنجام دراوە.
ژەنیارانی ئەم كۆنسێرتە بریتین لە: ئەردەشیر كامكار و فەرەج عەلیپوور (كەمانچە)، كامبیز گەنجەیی (تۆنبەك)، سەعید نایب مۆحەممەدی و تەڕگوڵ موحوممەدی (عود)، كامران ئەحمەدی (دەف)، قاسم ڕەحیمزادە و نەیڕیز كامكار (تار) و سیاوەش كامكار (سەنتور).