كۆمەڵە چیرۆكێكی كوردی و فارسیی ئیرەج عیبادی چاپ و بڵاو كرایەوە
19:39 - 19 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە چیرۆكی تازەی شاعێر و ورەگێڕی كورد بە دوو زمانی كوردی و فارسی لەژێر ناوی \"ناسناو\" بڵاو كرایەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ئیرەج عیبادی شاعیر و نووسەر رایگەیاندووە، كۆمەڵە چیرۆكی كوردی ـ فارسیی \"ناسناو\" بەم دوایانە لەلایەن وەشانگەی \"تاران\"ەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەەش داوە ئەو كۆمەڵە چیرۆكە سەرجەم 10 چیرۆكی لەخۆ گرتووە و كە پێنجیان بە زمانی كوردی و ئەو پێنجەكەشی بە زمانی فارسین و چیرۆكەكان بە ناوەرۆكی سۆزداری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی كۆمەڵگای كوردیی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەتایبەتی و بەگشتیی رۆژئاوای ئێران لە روانگەی نووسەرەوە دەخەنە روو.
كۆمەڵە چیرۆكی ناسناو لە 140 لاپەڕە و بە هەژماری هەزار بەرگ لەلایەن وەشانگەی \"تاران\"ەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئیرەج عیبادی شاعێر، نووسەر و وەرگێڕی كورد لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەندین كتێبی دیكەی چاپ و بڵاو كردۆتەوە و ئێستا سێكتێبی دیكەی بەناوەكانی \"یاداشتەكانی تەنیایی\" كە سەرجەم 36 یادداشتی لەبارەی بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ گرتووە و \"رووداو و ئاوێنە\"ی رۆمان كە بڕیارە لەلایەن وەشانگەی \"قەترە\"ەوە چاپ بكرێت و هەروەها كۆمەڵە شێعری \"خانم هەتاو بەجێت نەهێڵێ\".
ـ ئیرەج عیبادی لەدایك بووی ساڵی 1327ی شاری سنە، مامۆستای زمانی ئینگلیزیی قوتابخانەكانی ئەو شارەیە.
ـ یەكێك لە رۆژنامەنووس و چالاكانی فەرهەنگیی پڕكاری شاری سنەیە.
ـ كۆمەڵێك لە بەرهەمە چاپكراوەكانی بریتین لە: دوو كۆمەڵە شێعری فارسی بەناوەكانی \"خنجەرێك لە برینا\" و \"تا تێپەڕین لە هێڵی شین و ئاگر\" و كۆمەڵە شێعری كوردی بەناوی \"كانی\" و هەروەها كتێبی \"باڵندەكان\" كە پڕژاوەتە سەر رەخنە و لێكدانەوەی بەرهەم و نووسینی شاعیرانی كورد.