كۆمەڵێك چالاكی سیاسی و رۆژنامەنووس خوازیاری پاراستنی مافی ئازادیی نووسینن
14:33 - 14 پووشپەڕ 2712
کوردپا: كۆمەڵێك چالاكی سیاسی و رۆژنامەنووسی كورد لە دەرەوەی وڵات لە نامەیەكدا روو بە ماڵپەڕ و لایەنە سیاسییەكان داوای ئازادیی نووسینیان كردووە.
نوسخەیەك لەو نامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە كە لێرەدا وەك خۆی بڵاوی دەكەینەوە:
ئێمە كە ئیمزای خۆمان لەژێر ئەو نامەیە داناوە باوەڕی تەواومان بەوە هەیە كە \"ئازادی مافێكی سروشتیی ئینسانە\" و ئەوە كۆمەڵگا و هێزەكانیەتی كە هێندێك جار بە ناحەق دەتوانن بەربەست بۆ ئە مافە رەوایە دابنێن. هەموو دەزانین كە كۆمەڵگاكانی پێشكەوتووی جیهان لە سایەی ئازادیدا توانیویانە ژیانێكی ئینسانیتر بۆ تاكەكانیان دەستەبەر بكەن. كوردەواریی ئێمەش ئەگەر بیهەوێ بگاتە كۆمەڵگایەك كە ئینسانەكان تێیدا سەروەریی خۆیان و ژیانێكی بەختەوەرانەیان هەبێ، مەحكوومە بە قەبووڵ كردنی ئەو سەرەتاییترین مافە، واتە مافی ئازادی بەو پێیە مافی نووسین و رادەڕبڕین.
بەداخەوە لەو رۆژانەدا هێزەكانی ئیسلامی سیاسی و هەروەها دارەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە باشوور، مەولود ئافەند رۆژنامەوانیان دزیوە و فەتوای بەكافر ناسینی گوڵاڵە كەمانگەریان داوە، ئەوەش تەنیا بەهۆی ئەوە مەولوود ئافەند روژنامەنووسە و گوڵاڵە كتێبی نووسیوە. شایانی باسە كە هەتا ئێستا مەولوود ئافەند بێ سەروشوێنە و بەپێی هەواڵەكان رادەستی كۆماری سێدارەی ئێران كراوە و مەترسیی جیددی لەسەرە. راستییەكان ئەوە دەردەخەن كە گرووپەكانی تێڕۆر و هەڕەشە تەنیا بۆ چاوترساندنی خەڵك و زیندانی كردن رۆح و ئەندێشە وەك كارگ لە كوردستان هەڵتۆقیون.
ئێمە راوە ئینسان، دزینی رۆژنامەوان مەولود ئافەند و فەتوا سەبارەت بە گوڵاڵە كەمانگەر نووسەری كتێبی \"قورئان لە نێوان ئوستوورە و جادوودا\" بە خەتەرێكی جیددی دەزانین و پێمان وایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسی راستەوخۆیە بۆ دابین كردنی ئازادیی گشتیی خەڵك و پاراستنی گیانی گوڵاڵە و كەسانیتر وەك ئافەند لەسەر شانی هێزەكانی كوردستانی لە باشوورە.
هەربۆیە داوا لە حكوومەتی كوردستان و هەموو هێزەكانی پێشكەوتنخوازی كوردی دەكەین كە بە بانگەوازی ئەم نامەیەوە بێن و هەموو پێكەوە نا بڵێین بە هەر كردەوەیەكی تێرۆریستی. پاراستنی گیانی هەر تاكیكی كورد و رێزدانان بۆ ئازادی ئەركی هەموو لایەكمانە. ئەمڕۆ گوڵاڵە و مەولوودەكان، سبەی كەسانی دیكە تووشی ئەو رشەدزی و فەتوایانە دەبنەوە. با هەموو بۆ سەقامگیركردنی ئازادی نووسین و بیروڕا و ئاسوودەیی تاك لە كوردستانی خۆشەویستمان تێبكۆشین.
بە سپاسەوە:
شكۆفە قوبادی، شەهلا دەبباغی، سنوور یونسی، موحەممەد جەمشیدی، روپاك رەسووڵی، شاخەوان وەیسی، رێبوار قارەمانی، ئاواره جەلالی، مینا لبادی، جەمیلە كەریمی، عەباس حامەد، نالییا ئیبراهیم، پرشنگ مۆحەممەدی، زەینەب ئیلخانیزادە، نەهیە خۆشكەلام، شلیر شبلی، ئومێد فارۆقی، راحلە ئەساسی، مەهین شوكروڵڵاپوور، شەهناز قورئانی، گۆڵاڵە سەمیعی، ئەسمەر مێعماری، خالید درودی، رزگار قارەمانی، گۆڵبەهار شەریفی، سوسەن محەمدخانی غیاسوەند، سحر دیناروند، ناهید موكری، بەدری توحیدی، سارا ئەنوەری، ناهید ڕەشیدیان، زانا ئەژند، مریم فتحی، ئاسو پیرۆتی.