كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كوشتاری هاووڵاتییانی "تریسمە"یان لە سووریە مەحكووم كرد

13:24 - 24 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: چەندین وڵات كوشتنی هاووڵاتییانی گوندیی \"تریسمە\" كە لەلەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی سووریەوە رووی داوە، مەحكووم كرد.

بان گی موون سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بریتانیا و فەرانسە هێرشی هێزە نیزامییەكانیان بۆ سەر هاووڵاتییانی سووریە كەنزیك بە 200 كوژراوی لێكەوتەوە، مەحكووم كرد.
\"5252.jpg\"
هەروەها هێلاری كلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وێڕای مەحكووم كردنی ئەو كوشتارە رایگەیاندووە، هێزەكانی حكوومەتی سووریە بە ئەنقەسەت هاووڵاتییانی مەدەنی دەكەنە ئامانج.

رۆژی هەینی رێكەوتی 23‌ی پووشپەڕ دژبەرانی حكوومەتی سووریە رایانگەیاند، هێزەكانی سەر بەو حكوومەتە لە گوندی \"تریسمە\"‌ی سەر بە \"حەما\" زیاتر لە 200 هاووڵاتیی مەدەنییان كوشتووە.

بە وتەی شایەتحاڵان بەشێكی بەرچاو لەو هاووڵاتییانە لە ئەنجامی تۆپباران گیانیان لەدەست دا و بەشێكی دیكەشیان بە تەقەی هێزەكانی بەشار ئەسەد كوژراون.