كۆمەڵگای جیهانی جاریكی تر نیگەرانی لەبارەی توندوتیژییەكان لە سووریە دەربڕی
13:56 - 13 رەشەمه 2711
كوردپا: هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەكانی ئەرتشی سووریە بۆ سەر هاووڵاتیانی حومس، یەكیەتیی ئورووپا و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانیان لەو كردەوانەی حكوومەتی سووریە دەربڕی.
هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردەوە، ئەو نیگەرانەی كۆمەڵگای جیهانی لەمەڕ بارودۆخی سووریە لە حاڵێكدایە كە رێكەوتی 12ی رەشەممە 17 هاووڵاتیی شاری حومس بە شێوەی بەكۆمەڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی بەشار ئەسەدوە ئیعدام كراون.
هەر لەو پێوەندییەدا شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە بڕیارنامەیەكدا حكوومەتی سووریەی بە هۆی كوشتارە سیستماتیكەكانی هاووڵاتیان مەحكووم كردووە.
لە بڕیارنامەكەدا حكوومەتی بەشار ئەسەد بە هەوڵدان بۆ كوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی و توندوتیژی دژی ناڕازییان تاوانبار كراوە.
لەلایەكی دیكەوە چەند رۆژ لەمەوبەر وەزیری دەرەوەی حكوومەتی توركیە رایگەیاند، ئەگەری هێرشی نیزامی بۆ سەر سووریە لە ئارا دایە و ئێمەش ئامادەیی ئەو هێرشەمان هەیە.
ئەحمەد داوود ئۆغڵوو وتی: ئانكارا لەباتی حكوومەتی عێراق بەرنامەی هێرش بۆ سەر حكوومەتی بەشار ئەسەد تاوتوێدەكات.
داوود ئۆغلوو وتیشی: حكوومەتەكەی چ لە ئاستی ناوچە و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێخۆش نییە شەڕ درووست بێت، بەڵام دەتوانین بڵێین كە رۆژهەڵاتی ناڤین قۆناغێكی پرمەترسی تێپەڕ دەكات و ئێمەش خۆمان بۆ ئەو قوناغە ئامادە كردووە.