كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئێران – ژنێڤ وتارێکی لە نۆهه‌مین كونگره‌ی نهتهوهیهكگرتووەكان پێشکەش کرد
14:31 - 14 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئێران – ژنێڤ له نۆهه‌مین كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر پاراستنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مینه ئیتنیکییهكان لەمەر سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران لە پێوەندی لەگەل بڵاوکردنەوەی مادە بێهۆشكه‌ره‌كان هۆشداری دا.
دەقی ئەم وتاره کە لەلایان تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ خوێندراوە بەم چەشنەیە:
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان _ ژنێڤ سرنجی نۆهه‌مین كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له ناوچهكنای نه‌ته‌وه‌كانی ژێرسته‌می ئێران ڕاده‌كێشێ.
به‌ڕێز سه‌رۆك،
كۆماری ئیسلامی ئێران تووشی گه‌وره‌ته‌رین قه‌یرانی مادهبێهۆشكهران بووه له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا و به پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كان، ئێران پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له دونیا و زیاتر له پێنج میلیۆن كه‌س تووشی ماده‌كانی هیرۆین و تریاك بوونه. هه‌روه‌ها میلیۆنها كه‌سی دیكه ئیستیفاده له ماده جۆراوجۆره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن.
هه‌ر به پێی ڕاگهیاندرای به‌رێز ئه‌مه‌دی موقده‌می، سه‌رۆكی ئاژانسی خه‌بات دژی ماده بێهۆشكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، ساڵانه زیاتر له ١٣٠ هه‌زار كه‌س گیرۆده‌ی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌بن له ئێران.
كێشه‌ی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له ناوچه‌كانی كوردستان، به‌لووچیستان و ئه‌حواز زۆر مه‌ترسی هێنه‌ره‌و جێگای كاره‌ساته. بۆ وێنه، له ٢٣ ژانویه‌ی ٢٠١٦، سه‌رۆكی ئیداره‌ی خه‌بات دژی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان له پارێزگای كرماشان كه شارێكی كوردنشینه، ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا له‌و شاره، زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س گیرۆده‌ی ماده بێهۆشكه‌ر بوون. هه‌روه‌ها جێگای سرنج و ئامژه‌یه كه به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ٨٥ ده‌رسه‌دی به‌ندكراوه‌كانی زیندانه‌كانی كوردستان به تاوانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر گیراون و سزادراون. هه‌ر به پێی دهسڵادارانی كۆماری ئیسلامی، ماده بێهۆشكه‌ره‌كان چوارهه‌مین هۆی مردنن له ئێران و به‌شێكی زۆر قوربانیه‌كانی مادهبێهۆشكهر، تووشی نه‌خۆشی ئهیدس و هتد بوون.
كۆماری ئیسلامی له كاتی هاتنه سه‌ركاریه‌وه له ساڵی ١٩٧٩، سیاسه‌ت و ڕوانگه‌و و گفتمانی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان گۆڕیه‌وه و قوربانیانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر وه‌ك دژمنی ئیسلام، مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، به كرێگیراوانی بیانی سه‌یرده‌كات.
یاساكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای له سێداره‌دان بۆ هه‌ڵگرتن و قاچاخی پێكردن ٣٠ گرام هیرۆین و ٥ گرام تریاك به كاردێنن كه ئه‌وه‌یش پێچهانی یاسا و په‌یمانه نێونهتهوهیهكانه. دامه‌زراندنی دادگای شۆڕش بۆ ئیعدام كردنی قوربانیانی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان كاره‌ساتێكی مرۆیی و پێشێلكاری ڕوونی كۆنڤانسیۆنه نێونهتهوهیهكانه. كۆماری ئیسلامی له كاتی هاتنه سه‌ركاریه‌وه تاكوو ئێستا، زیاتر له ١٥ هه‌زار هاوڵاتی به تاوان و له ژێر ناوی خه‌بات دژی ماده‌ی بێهۆشكه‌ره‌كان له سێداره‌داوه كه زۆربه‌یان خه‌لكی كورستانی ڕۆژهه‌ڵات و په‌نابه‌رانی ئهفغانیستانن.
له كۆتاییدا، ئێمه خوازیارین له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆمه‌له‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌تی یه‌كیه‌تی ئورروپا، كۆتایی بهێنن به یارمه‌تی ماڵی و سپانسۆری به‌رنامه‌كانی پێوه‌ندیداری ماده بێهۆشكهركان له ئێران كه ده‌بنه هۆی سه‌ركوت و سێداره‌ی گه‌لانی بنده‌ست.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ