ئۆتووبانی سەقز_بۆکان بە هۆی نەدانی پارە بە کرێکاران داخرا

20:09 - 20 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی نەدانی پارە لە لایەن خاوەنکاری پرۆژەی ئۆتووبانی سەقز_بۆکان، بۆ دووهەم جار، داخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، کرێکاران و پێرسونێلی پرۆژەی ئۆتووبانی سەقز_بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر پێنەدانی پارە بەو کرێکارانە لە لایەن خاوەنکارەوە، لە ماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ دووهەم جار داخرا.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی ئەو پڕۆژەیە، لە ماوەی ٣٥ ڕۆژدا، ئەمە دووهەمین جارە ئەو پرۆژەیە دادەخرێت و تەنیا لەو ماوەیەدا، خاوەنکار دوو جار پارەی وەکوو \"مساعدە\" بە کرێکارەکان داوە.

بە وتەی ئەو کرێکارە، کرێکاران و پێرسۆنێلی پرۆژەی ئۆتووبانی سەقز_بۆکان، ماوەی ٨ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.