كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی فەرمانبەران ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئیلام بەهۆی لەسەرکار دەرکرانیان
13:46 - 5 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لەفەرمانبەرانی ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئوستانی ئیلام بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسەر دەركرانیان، لە بەردەم مەجلیسی ئیسلامی لە تاران كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێكهێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ١٥ كەس لە فەرمانبەرانی ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئوستانی ئیلام وێڕای بە خەتابار لەقەڵەم دانی بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە، داواشیان كردووە كە بگەڕێندرێنەوە سەر كارەكانیان.
ئەو ١٥ كەسە، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٤ی خەزەڵوەر، لەبەردەم مەجلیسی ئیسلامی كۆبوونەتەوە و داوایان لە نوێنەرانی ئوستانی ئیلام كردووە بە دواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانیان بكات.
لەو بارەیەوە لێپرسراوی گشتیی ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئوستانی ئیلام بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی وتووە، ئەو ١٥ كەسە، فەرمانبەرانی گرێبەستی بوون و هەنووكەش ماوەی گرێبەستەكەیان تەواو بووە و كێشەی ماڵی و بودجەش لەنوێنەكردنەوەی گرێبەستەكانیاندا رۆڵی هەبووە.
ئەو ١٥ فەرمانبەرە لەو باوەڕەدان كە دەكردن لەسەر كارەكانیان هیچ پاساوێكی نییە و لەو پێوەندییەدا ئیدارەی ژینگەپارێزی ئوستانی بە خەتابار دەزانن.
فەرمانبەرە دەركراوەكان سكاڵای خۆیان گەیاندۆتە ئۆرگانەكانی وەكوو ئوستانداری، ئیدارەی كار، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و چەندین ناوەندی دەوڵەتی دیكە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێكیان وەرنەگرتۆتەوە.
١٥ فەرمانبەرای دەركراوی ئیدارەی ژینگەپارێزی ئیلام ئاشكراییان كردووە، ئوستانی ئیلام و دەورووبەری بە حوكمی ژینگەیەكی بەربڵاو و سەوزای زۆر پێویستی بە ژمارەیەكی زۆر پێرسۆنێل هەیە و هەر بۆیە دەركردنی ئێمە هیچ مانایەكی نییە.
گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ماوەی دوو ساڵ بووە.