كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و سپای پاسداران سەبارەت بەكێشەی خاڵی سنووری شۆشمێ
21:09 - 25 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: دوای ئەوەی كە هێزەكانی سپای پاسداران سنووری خاكی هەرێمی كوردستانیان بەزاند و دەستیان بەسەر كەلوپەلی هاووڵاتیانی ناحیەی بیارەدا گرت، ژمارەیەك لە بەرپرسانی حەرەس حدوود و بەڕێوەبەرانی ناحیەی بیارە، لەشاری نەوسوود لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی كۆبوونەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٣ی بانەمەڕ شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرەستی \"نوخشە خان\" بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە سەردانی شاری نەوسوود لەپارێزگای كرماشانیان كردووە و ناڕەزایەتیی خۆیان بە نیسبەت بەزاندنی سنوور لەلایەن هێزەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەربڕیوە.
لەو بارەیەوە \"نوخشە خان\" بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، دوای ئەوەی كە هێزەكانی حكوومەتی ئێران دەستیان بەسەر كەلوپەلی دوو هاووڵاتیی هەرێمی كوردستاندا گرت، بڕیاری داخستنی سنووری نافەرمیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانم دا و دواتریش ئەو بڕیارە سنووری فەرمیی (شۆشمێ)شی گرتەوە.
نوخشەخان لەدرێژەی لێدوانەكەیدا وتی: ئێمە بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە سەردانی ئێرانمان كرد و ناڕەزایەتیی خۆمان دەربڕی، بەڵام بەرپرسانی حكوومەتی ئێران لەنەوسوود بێئاگایی خۆیان لەو پرسە دەربڕی و وتیان ئێمە سنوورمان نەبەزاندووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە وتیشی: هێزەكانی حكوومەتی ئێران و بەخشداری نەوسوود بە ئێمەیان وت، ئێمە لەخاكی ئێراندا دەستمان بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا گرتووە و رادەستی دادگامان كردووە.
بە وتەی نوخشەخان، لەحاڵی حازردا سنووری كراوەیە و خالی سنووری شۆشمێبە پێچەوانەی خاڵە سنوورییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان رۆژانی پێنجشەممە و هەینی كراوە نیە.
رۆژی هەینی رێكەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی هێزەكانی سنوورپارێزی (هەنگی مەرزی) حكوومەتی ئێران خاكی هەرێمی كوردستانیان بەزاندبوو و دەستیان بەسەر كەلوپەلی دوو هاووڵاتیی كە ناوی یەكێكیان \'\'شاخەوان محەممەد\'\' خەڵكی گوندی \'\'تەوێڵە\'\' هەڵكەوتوو لەسەر سنووری شۆشمێ بوو، گرتبوو.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و ئێران لەنەوسوود، سالم موستەفایی بەخشداری نەوسوود، لەبری وەڵامدانەوە لەمەڕ سنوور بەزاندنی هێزەكانی حكوومەتی ئێران، رەخنەی لەبڕیاری داخستنی سنوور لەلایەن \"نوخشە خان\" بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە گرتبوو.
لەو دانیشتنەدا \"سالم موستەفایی\" بەخشداری نەوسوود ، \"سەرهەنگ ئیلاهی\" فەرماندەی هەنگی مەرزی شارستانی پاوە و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئەمنیەتی حكوومەتی ئێران لە ناوچەكە، بەشدار بوون.
نوخشەخان لەدرێژەی لێداونەكەی و سەبارەت بە كەلوپەلی زەوتكراوی ئەو دوو هاووڵاتییە بە ئاژانسی كوردپای وت: ئێمە داوامان كردووە كەلوپەلە زەوتكراونە کە نایاسایشە، پێویستە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان.
ئەو كەلوپەلانە لە\"گووشی موبایل\" و كەرەسەی جوانكاری و ئارایشی پێكهاتوون و بایەخیان بە ١٠٠ هەزار دۆلار خەمڵێندراوە.
بەوتەی كەسێكی ئاگادار، ئەو كەلوپەلانە لەلایەن هێزەكانی هەنگی مەرزی شارستانی پاوە جێگیر لە پایگای \"تك درخت(پەروینی)\"، لەخاكی هەرێمی كوردستاندا دەستیان بەسەردا گیراوە و گوازراونەتەوە بۆ پاسگای ناوەندی لە مەیدانی موعەلیمی شاری نەوسوود.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٤ی بانەمەڕ بە بەشداریی شۆرای شاری پاوە و نوێنەری پاوە و هەورامانات رێوڕەسمی كرانەوەی سنووری فەرمیی شوشمێبەڕێوە چووە و تێیدا باس لەوە كراوە كە بەربەستی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست ناكرێت و خەڵكی دەتوانن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە بەرپرسی گشتیی سیاسیی ـ ئینتزامیی ئوستانداریی كرماشان لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، هەموو كەسێك ناتوانێلەسنووری شۆشمێهاتوچۆ بكات و تەنیا ئەو كەسانە ئێزنی چوون و هاتنیان هەیە كە خەڵكی ناوچەكە بن و كارتی تایبەتیشیان هەبێت.