گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەرەزی بە فەرمی لە زانكۆی پەیام نووری مەریوان دەستی پێكرد
12:57 - 30 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن، لە زانكۆی پەیام نووری مەریوان خوێندكارانی كچ و كوڕ لە یەكدی جیا كرانەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن بە بڕیاری لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان و حەراسەتی ئەو زانكۆیە، گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەزی بە فەرمی لەناو خوێندكارانی كچ و كوڕ دەستی پێكردووە.
گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەزی لەلایەن \"مەجلیسی كۆماری ئیسلامیی ئێران\"ەوە بڕیاری لەسەر دراوە و ماوەی چەند ساڵە بە تەمای جێبەجێ كردنن و لە هێندێ شاری ئێران جێبەجێ كراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، جیا لە حەراسەتی زانكۆ، لەگەڵ دەسپێكردنەوەی چالاكیی خوێندكاران حەراسەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لەناو زانكۆ كراوەتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە پێشتر ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە دوورەوە چاوەدێری و كۆنترۆڵی زانكۆی پەیام نووری مەریوانی دەكرد، بەڵام ئێستا لەناو خودی زانكۆ لقی كردۆتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا چەندین خوێندكاری ئەو زانكۆیە هاوكات لەگەڵ دایك و بابیان بانگهێشتی حەراسەت كرابوون و بە پڕكردنەوی بەڵێننامە پێیان راگەیاندوون كە نابێ لەمەوبەدوا لە هیچ كۆبوونەوە و چالاكییەكی خوێندكاریدا بەشداری بكەن.