گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

16:10 - 1 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: گەورەترین پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو بۆ گۆلی ورمێ کە بڕیار بوو ئەمساڵ کۆتایی بێت بە هۆی قەرزداریەوە داخرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گەورەترین پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە شارەکانی نەغەدە و پیرانشار بۆ بوژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا.

ئەو پڕۆژەیە لە سەرەتای ساڵی ٩٠ هەتاوی بە مەبەستی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ دەستی پێکردووە.

دەوتڕی، خاوەنکاری ئەو پڕۆژەیە بڕی ٦٠ میلیارد تەمەن بە قەراگای خاتەمول ئەنبیا قەرزدار بووە و ئەمەش بووه‌تە هۆی داخرانی ئەو پڕۆژەیە.

گواستنەوەی ئاو بۆ گۆلی ورمێ لە ڕێگای تونێلەکانی کانی سێو، یەکێک لە سەرەکیترین ڕێکارەکانی چارەسەریی کێشەی بێ ئاوی ئەو گۆلە بوو.

لە سەرەتای ئەمساڵ هەتا ئێستا دەوڵەت پابەند بە بەڵێنەکانی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژەیە نەبووە و ڕیژەی قەرزابوونی بازاڕ و بەڵێندەرەکان ڕووی لە زیاد بوونەوە ئەمەش بووتە هۆی داخرانی ئەو پڕۆژەیە.

بە داخرانی ئەو پڕۆژەیەنزیکەی ٧٠٠ کڕێکار بێکار دەبێت.