گەندەڵی ماڵی گەیشتووتە بەڵێندەر و فەرمانبەرانی شارەداریی مەریوان

21:54 - 13 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: شەڕ و دەستەویەخەبوونی بەڵێندەری شارەداریی مەریوان لەگەڵ یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو شارە بە هۆی گەندەڵییەوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ، لە نووسینگەی شارەداریی شاری مەریوان بە هۆی کێشەی ماڵییەوە لە نێوان یەکێک لە فەرمانبەران و بەڵێندەریی شارەداری ئەو شارەوە، شەڕ هاتە ئاراوە.

شەڕی نێوان ئەو دوو کەسە بە هۆی کێشە و گەندەڵی ماڵی لەو شارەدارییە بووە و دواتر بە هێنانی هێزی ئینتزامیی شەڕەکه کۆتایی پێهاتووە.

ماوەیەکی پێش یەکێکی دیکە لە فەرمانبەرانی شارەداری شاری مەریوان لەگەڵ جێگیری پێشووی شارەداری تووشی دەمەقاڵێ و شەڕی فیزیکی هاتبوون.

دەوترێ شەڕی نێوان بەڵێندەر و فەرمانبەری شارەداریی مەریوان بە هۆی گەندەڵی ماڵی لە نێوان شارەداری و بەڵێندەر بووە.