گەندەڵیی میلیاردی لە کرماشان \"بێ گەڕانەوە\" ڕاگەیەندرا
15:35 - 11 رەشەمه 2716
ئاژانس کوردپا: دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامی لە شاری کرماشان لەهەمبەر گەڕاندنەوەی سەرمایەی هاووڵاتییانی کورد دەستەوەستانە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پارەدانانی هاووڵاتییان لە نووسینگەی گڵێم و گەبەی کرماشان لەلایەن داواکاری گشتییەوە، بێ گەڕانەوە ڕاگەیەندرا.
ئەو بەرپرسە قەزاییە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە سەرمایەدانەران کرد کە \" فریوخواردن و زیان لێکەوتنیان پەسند بکەن.\"
بە وتەی موحەممەدحسەین سادقی؛ زۆرێک لە داراییەکانی تۆمەتبار بە گەندەڵی، لە شوێنە جیاجیاکانی وڵات پەرتەوازەیە و تەنانەت دەلوێ کە گەڕاندنەوەیشیان بێ بایەخ بێ.\"
کەسی تۆمەتبار بە ناسنامەی موحەممەدڕەزا موشیری، ساڵی ٩١ی هەتاوی بە مۆڵەتی فەرمیی ئیدارەی پیشەسازی و کانگاکای کرماشان دەستی بە چالاکی لەبواری بەرهەمهێنانی فەرش و گڵێمدا کردووە.
بەپێی قسەی بەرپرسانی حکوومەتی، قەرزی ١٦٨ میلیارد تمەن لەلایەن بەڕێوەبەری ئەو یەکە بەرهەمهێنەرە \"حەپەلووش کراوە.\"
داواکاری کرماشان دانی بەوەدا نا کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا \"هیچ کەس و لایەنێک\" بەسەر چالاکیی نووسینگەی ناوبراودا چاوەدیریی نەکردووە.
لە دۆسیەی گەندەڵیی میلیاردی نووسینگەی گڵێم و گەبەی کرماشان، یازدە هەزار و ٣٦٣ کەس وەکوو \"ماڵ دۆڕاو\" لە دادگا سکاڵایان تۆمار کردووە.