گەنجێکی دیکەی ڕۆژهەڵات کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

14:51 - 4 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خاوەنی بنەماڵە و منداڵێکی تەمەن ٥ مانگە بوو، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شەوی ٢ لەسەر ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاوە ساداتی کوڕی عەتا خەڵکی سەقز، بەهۆی کێشەیەکی بنەماڵەییەوە دەست دەداتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێ.

\"\"چەند ڕۆژ پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە، لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی \"خالید.م\" بە هەی نەبوونی دەرفەتی کار و نەبوونی دەرفەتی بژیوی ژیان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە خۆکوشتنی ئەم ٢ هاووڵاتییەی شاری سەقز، ئاماری خۆکوژییەکان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، گەیشتە ١٤ کەس.

چەند ڕۆژ پێش ئێستا هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری جێگری کۆمەڵایەتیی بێهزیستی پارێزگای کرماشانەوە بڵاوی کردەوە، لە شاری کرماشان لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ٨ کەس هەوڵەکانیان بۆ خۆکوشتن بە ئەنجام دەگات.

لینکی پێوەندیدار:
لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ٨ کەس لە کرماشان خۆیان دەکوژن
چوار هاووڵاتیی لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا