\"گەرمێیان\" پێشکەشی کەیهان کەلهۆڕ کرا

20:03 - 11 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە شاعیرە بەناوبانگەکانی کوردستان، نوێترین بەرهەمی ئەدەبی خۆی پێشکەش بە موسیقاژەنی بەناوبانگی کوردستان و جیهان کرد.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یازدەیەمین بەرهەمی شێعری \"عەلی ئوڵفەتی\" لەژێر ناوی \"گەرمێیان\" پێشکەش بە کەیهان کەلهۆڕ، ژەنیاری کەمانچە کرا.

\"28914.jpg\"
ئەو بەرهەمەی عەلی ئوڵفەتی کە ١١٦ لاپەڕەیە و بژاردەیەک لە غەزەل مەسنەوییەکانی ناوبراو لەخۆ دەگرێت، بەزاراوەی کەلهۆڕی بڵاو کراوەتەوە.

ئەو نووسەر و ڕخنەگرە ئەدەبییە لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی سەرپێڵی زەهاو،رایگەیاندووە کە \"گەرمێیان\"، پێشکەش بە بەربژێری(کاندید) خەڵاتی موسیقای \"گەرمی\" پێشکەش دەکات.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئیدارەی ئەماکنی هێزە نیزامییەکانی تاران ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی کەیهان کەلهوۆڕ و بروکلینیان نەدا و ئەو هونەرمەندە گەورەیەی کورد ڕایگەیاند \" هەتا ئەو کاتەی کە فەرهەنگ و هونەر بارمتەی ململانێی لایەنە سیاسییەکان بێت و رێبازێکی دیاریکراو بۆ ئەم چەشنە چالاکییانە پێناسە و جێبەجێ نەکرێت، من لە بەڕێوەبردنی هەرچەشنە چالاکییەک لە ئێراندا خۆدەبوێرم\".

کتێبی \"سانە ناو\"ی ئوڵفەتی لە یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی \"مەولەوی کورد\" کە لە جۆزەردانی ١٣٩١ی هەتاوی بەڕێوە چوو، وەکوو هەڵبژێردراوی شێعری کوردی لە ٥ ساڵی ڕابردوودا دیاری کرا.