گیان لە دەستدانە ناسروشتییەکان لە شاری کرماشان ڕووی لە زیادبوونە
21:21 - 10 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: گیان لە دەستدانە ناسروشتییەکان، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای کرماشان ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەو پەیوەندییەدا، نزیکەی ١٣٠٠ کەس لەو پارێزگایە بە شێوەی ناسروشتی گیانیان لە دەست داوە.
بەرپرسی گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای کرماشان، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، باسی لە هێنانی تەرمی ٢٠٢١ کەس بۆ پزیشکی یاسایی کرد، کە بە هۆی کارەساتی ناسروشتی گیانیان لە دەست داوە و ڕایگەیاند: لەو ڕێژەیە ١٣١٧ پیاو و ٧٠٤ کەسیان ژن بوون، کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٥٦ لەسەد زیادی کردووە.
ئارتین کەماڵی ڕایگەیاند: زۆرترین گیان لە دەستداوان بە هۆی ڕووداوی سروشتی، بەتایبەتی بوومەلەرزەکەی پاڕێزگای کرماشان بووە، کە ١٢٩٢ کەس گیانیان لە دەست داوە و لە ڕێژەیە ٧٨٣ پیاو ٥٠٩ کەس ژن بوون.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٥٢ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆی نێوشار و ٩١ کەسیش لە دەرەوەی شار گیانیان لە دەست داوە، کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٢.٧ لەسەد زیادی کردووە، ناوبراو هەروەها باسی لە برینداربووانی ڕووداوی هاتووچۆ کرد و وتی: لەو ماوەیەدا ٨٩٤٢ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون و بە نیسبەت ساڵی رابردوو ٢.٨ لەسەد زیادی کردووە.
ئارتین کەماڵی لە درێژەدا ڕایگەیاند، ٦ کەس بە هۆی گازگرتوویی \"٤ ژن و ٢ پیاو\"، ١٩ کەس بە هۆی خواردنی قورسی برنج \"١٤ پیاو و ٥ ژن\" و ١٥ کەس بە هۆی خنکان لە ئاودا \"١٣ پیاو و ٢ ژن\"، گیانیان لە دەست داوە.
بەرپرسی گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای کرماشان لە درێژەدا بە ئاماژە کردن بە گیان لە دەستدانی ٩٢ کەس لەو پارێزگایە، بە هۆی بەکاربردنی ماددە سڕکەرەکان و \"محرک\" کە لەو ڕێژەدا ٨٤ پیاو و ٨ ژن گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: لە ماوەی ٩ مانگدا، سێ کەسی دیکە بە هۆی بەکاربردنی ئەلکول گیانیان لە دەست داوە.