گیان لە دەستدانی یەکێک لە کڕێکارانی کانیی ئاق دەڕە

14:31 - 27 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کرێکارانی کانیی زێڕی ئاق دەڕەی تیکاب، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان، یەکێک لە کرێکارانی کانیی زێری ئاق دەڕەی تیکاب بە ناوی \"ئەسەد ڕەنجیر\" لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دەدا.

دەوترێت، ناوبراودوای تەواوبوونی کارەکەی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ، لودێر لێی داوە.

هەواڵدەریی ئیلنا لەم بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە،دوا بە دوای ئەو ڕووداوە کرێکارانی ئەو کانگە زێڕە، ناوبراو ڕەوانە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تیکاب دەکەن بۆ چارەسەری، بەڵام دوای دوو کاتژمێر ئەسەد گیانی لە دەست دەدات.

ئەسەد ڕەنجیرتەمەن ٦٠ ساڵ و خێزاندار، زیاتر لە ١٨ساڵبە شێوەی قەراردای لە یەکەی کانیی زێڕی ئاق دەڕەی کاری کردووە.

کانیی زێڕی ئاق دەڕە لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوییەوە بۆ ماوەی ١٥ساڵ ئیزنی کارکردنی پێدراوە، هەروەها ماوەی ٣ ساڵیش ئەو کانگە زێڕە داخرا، هەتا لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی دەستبەکار بووە.

ئەو کانگە زێڕە ساڵانە ٢/٢ تۆن زێڕبەرهەم دێنێت.

لینك پەیوەندیدار:
گیان لەدەست دانی یەکێک لە کرێکارانی کانگەی زێڕی تیکاب
خۆکوژیی سێ کرێکاری تیکابی، بەهۆی دەرکرانیان لەسەر کار