گیان لەدەست دانی ١٠٠ کەس لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماددەی سڕکەر لە کرماشان
13:37 - 1 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی ساڵی رابردوودا ١٠٠ هاووڵاتی لەئوستانی کرماشان بە هۆی تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکان و بەکارهێنانی ئەو کەرەسە ماڵوێرانکەرە، گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاو پشت بەستن بە ئاماری \"پزشک قانونی\" ئێران، ئوستانی کرماشان بە بەراورد لەگەڵ ئوستانەکانی دیکەی ئێران پلەی حەوتەمی لە بەرکارهێنانی ماددەسڕکەرەکاندا هەیە و تەنیا لەماوەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییدا، ١٠٠ هاووڵاتی لەئەنجامی بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان گیانیان لەدەست داوە.
زۆربەی گیان لەدەست داوەکان بە هۆی بەکارهێنانی مادەی \"تریاک و شیشە\"ـەوە مردوون و ئەو رێژەیەش تەنیا ئەو کەسانەن کە ناویان لە ئیدارەی پزیشک قانوونی تۆمار کراوە و دەکرێئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
ئێران لەبەرکارهێنانی مادە سڕکەرەکان (تریاک) لەدونیادا پلەی یەکەمی هەیە
ماوەیەک لەمەوبەر لێپرسراوی گشتیی پزشک قانوونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، بەکارهێنانی تریاک لەنێو وڵاتی ئێراندا بۆتە قەیرانێکی چارەسەر نەکراو و خەسارێکی بەرچاوی مرۆیی بەو وڵاتە گەیاندووە، بە چەشنێک کە ئێران لە بەکارهێنانی ئەو مادەیەدا لەئاستی دونیادا یەکەمە.
لەحاڵی حازردا جۆرەکانی مادەی هۆشبەری وەک: \"تریاک، هێروئین و شیشە\" لەوڵاتی ئێراندا زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە.
بەپێی ئاماری ناوەندی پزشک قانوونی ئێران، لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییدا نزیک بە چوار هەزار تووشبوو بە مادەسڕکەرەکان گیانیان لەدەست داوە و بە شێوەی نێونجی لەهەر رۆژێکدا ١١تووشبوو مردوون.
هەر لەو پێوەندییەدا محەممەد سادق فەتحوڵڵاهی لێپرسراوی ستادی خەبات بەدژی مادەسڕکەرەکان بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندبوو، بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجام دراون، لە سەدا ٩٩ی ئەو کەسانەی کە گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان بوون، پێشت رکەسانی سیگاری بوون و نێونجی تەمەنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ٢٥هەتا ٢٩ساڵە.
بە گشتیی ٩٣%ی تووشبوان لە وڵاتی ئێراندا لە پیاوان و ٧%ی دیکەشیان لەژنان پێکهاتوون.