گیان لەدەست دانی کرێکارێکی کرماشانی لە شاری سلێمانی
20:32 - 17 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە شاری سلێمانی کرێکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان بەناوی عەلی غوڵامشاهی کوڕی رەزا بەهۆی راوەستانی دڵ گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە، کە بەهۆی نەبوونی هەلی کار لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تایبەت لە ئوستانی کرماشان، بە مەبەستی کرێکاری و دابین کردنی بژیویی ژیانب رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو.
هەروەها دەگوترێت، کە تەرمی عەلی غوڵامشاهی لە پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی راگیراوەو بڕیارە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨ی رەشەمە رەوانەی شاری کرماشان بکرێتەوە.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئیستا ١٢ کرێکاری کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا شەپۆلی هاتنەدەرەوەی لاوانی کورد بەرەو هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابین کردنی بژیویی ژیان رووی لە زیادبوون کردووەو بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئوستانە کوردنشیەکانی ئێران زۆرترین نرخی بێکارییان لەخۆ گرتووە.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە ٥٠ هەزار کرێکاری ئێران لە هەرێمی کوردستاندا سەرقاڵی کار کردنن.