گیان لەدەستدان و بریندار بوونی دوو كرێكاری كورد لەبەنداوی داریان + وێنـــه
14:18 - 1 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: دوو كرێكاری كوردی خەڵكی شاری نۆدشە كە لەبەنداوی داریان سەرقاڵی كار كردن بوون بە هۆی رووداوی هاتوچۆ بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی ٣٠ی سەرماوەز دوو كرێكار بەناوەكانی عەتا رەحمانی و موبین محهممهدی تەمەن ٢٥ ساڵ، كوڕی غەریب و خەڵكی نۆدشە كەوتوونەتە ژێر ماشێنی جۆری \"كۆمپرسی دامپ تراک\".
ئەو دوو كرێكارە كوردە لەبەنداوی داریان كاریان دەكرد و کرێکاری گرێبەستیی كۆمپانیای \"كولهام\" بوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەماوەی٣١رۆژی رابردووە هەتا ئێستا (سەرەتای مانگی سەرماوەز) ١١ كرێكاری كورد لەكاتی كاركردن و بەهۆی رووداوی كارەوە لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران بوونەتە قوربانی.
لەكۆی گشتیی ئەو ١١ كرێكارە قوربانییە، ٨ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و سێكرێكاری دیكەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی ٣٠ی سەرماوەز دوو كرێكار بەناوەكانی عەتا رەحمانی و موبین محهممهدی تەمەن ٢٥ ساڵ، كوڕی غەریب و خەڵكی نۆدشە كەوتوونەتە ژێر ماشێنی جۆری \"كۆمپرسی دامپ تراک\".
موبین محهممهدی، كرێكاری کوژراو لەبەنداوی داریان
لەئەنجامی ئەو رووداوەدا موبین محهممهدی كە خێزانداریش بووە دەستبەجێگیانی لەدەست داوە و \"عەتا رەحمانی\"یش بە توندی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە كراوە.ئەو دوو كرێكارە كوردە لەبەنداوی داریان كاریان دەكرد و کرێکاری گرێبەستیی كۆمپانیای \"كولهام\" بوون.