گیان لەدەستدانی گوماناویی لاوێکی جوانڕۆیی

16:42 - 4 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵەی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، کە بە دارێکەوە هەڵواسرابوو، دۆزرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەباح رەحمان زادە کوڕی عه‌ڵی، ناوی ئەو لاوە کوردەی خەڵکی گوندی (یوسوخانی)جوانڕۆیە، کە پاش ١ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمەکەی بە هەڵواسراوی بەسەر دارێکەوە دۆزراوەتەوە.

\"21189.jpg\"
سەباح رەحمان زادە
بە گوتەی هاووڵاتییان، سەباح رۆژی پێنج‌شەممەی رابردوو دیار نەماوەو رۆژی هەینی تەرمەکەی لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە.

دەگوترێت، کە ئەو لاوە کوردە دەزگیرانداریش بووە و هەتا ئێستاش روون نەبۆتەوە کە ناوبراو خۆی کوشتووە یان بە دەستی کەسانێکی نەناسراوە گیانی لێ ئەستێندراوە.