گیانی بەربژێری خەڵاتی ئاشتی \"نۆبڵ\" بە هۆی لێدان و كوتانی ناو زیندان، لە مەترسیدایە
15:58 - 2 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: لێدان و كوتانی محەممەد سەدیق كەبوودوەند لەزیندانی ئێڤین، لەگەڵ پەرچەكرداری رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1ی بانەمەڕ پەریناز حەسەنی هاوسەری كەبوودوەند سەرەڕای دروست كردنی كێشە و ئاستەنگ لەلایەن مەئموورانی زیندانی ئێڤینەوە، توانی چاوی بە لێپرسراوی زیندانی كراوی رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان بكەوێ.
دوابەدوای ئەو چاوپێكەوتنە، رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان بە دەركردنی بەیاننامەیەك، خوازیاری پێڕاگەیشتنی پزیشكیی محەممەد سەدیق كەبوودوەند بوون و حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان بە بەرپرسیار لەهەمبەر گیانی ئەو چالاكەی مافی مرۆڤە زانیوە.
لەئەنجامی هێرشی گاردی تایبەت و هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر زیندانی ئێڤین كە حەفتەی پێشوو روویدا، كەبوودوەند دوو قامكی لاقی و سێپەراسووی شكا و هەروەها \"تاندۆم\"ی دەستی چەپی ئازاری پێگەیشتووە و گورچیلەكانیشی تووشی خوێنڕێژی بوونە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەو راگەیەنداروێکدا باسی لەوە كردووە، خانمی پەریناز حەسەنی نیگەرانی خۆی لەمەڕ دۆخی تەندروستی محەممەد سەدیق كەبوودوەند دەربڕیوە و وتوویەتی دۆخی جەستەیی و دەروونی ئەو زیندانییە كوردە زۆر ناڵەبارە.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆکی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەدەست چەندین نەخۆشییەوە دەناڵێنی و هەنووكەش كە تووشی ئەو دۆخە نالەبارە بووە، پێویستە هەر چی خێراتر لە دەرەوەی زیندان چارەسەریی پزیشكی بۆ بكرێت و ئەگەر تووشی مەترسییەک بێت، راستەوخۆ لێپرسراوانی پایە بەرزی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لێی بەرپرسیارن.