گۆڕینی یەک لەدوای یەکی سەرپەرستی شارەوانیی بۆکان، ئەو شارەی بەرەوڕووی کێشە کردۆتەوە

20:05 - 4 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی گۆڕینی سەرپەرستی نوێی شارەوانیی شاری بۆکان، یەکێک لە پرۆژە بیناسازییەکانی ئەو شارە، بەرەوڕووی کەمیی بودجە بۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پرۆژەی ٣٠ میتریی گەڕەکی \"ئیسلام ئاباد\"ی شاری بۆکان کە کۆتاییەکانی بەهاری ئەمساڵ کاری نویژەن کردنەوەی دەستی پێکرد، هەتا ئێستا وەکوو خۆی ماوەتەوە.

ئەو پرۆژەیە، کە درێژاییەکەی ٨ کیلۆمیترە، یەکێک لە پرۆژە نیوە چڵەکانی شاری بۆکانەو هاووڵاتییانی ئەو شارەی وەزاڵە هێناوە.

یەکێک لە دانیشتوانی شاری بۆکان لە پەویەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی لە کەمکاری و کەمتەرخەمی لە نوێژەن کردنەوەی کۆڵانەکاندا کرد و رایگەیاند؛ ئەو پرۆژەیە بۆتە قوربایی گۆڕینی بەردەوامی سەرپەرستی شارەوانیی شاری بۆکان و بەداخەوە شۆرای ئیسلامیی شاری بۆکانیش وڵامی پرسیار و داخوازیی هاووڵاتییان ناداتەوە.

ئەو هاووڵاتییە، کە چەند وینەیەکی لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە گرتووە، سەبارەت بە هاتنە ئارای ئەو دۆخە رایگەیاند؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی خولی چوارەمی شۆرای شارەکان، شارەوانی شاری بۆکان هەتا ئیستاش بە شێوەی سەرپەرستی بەرێوە دەچیێت و هیچکام لە سەرپەرستەکان ئامادە نین پرۆژەکانی پێش هاتنەسەر کاری خۆیان تەواو بکەن.

کێشەی هاتوچۆ لە ئەو گەڕەکەی شاری بۆکان لە کاتێکدایە، کە زۆرترین هاتوچۆی تێدا دەکرێ و لەگەڵ ئەوەشدا رەشید میرحیسامی سەپەرستی شارەوانیی شاری بۆکان لە پەیامی دەستبەکاربوونی خۆیدا باسی لە درێژەدان بە پرۆژەی سی میتریی گەڕەکی ئیسلام ئابادی بۆکان کردبوو.

لەماوەی چەند حەفتەی رابردوودا، هێندێک لە لێپرسراوانی پایەبەرزی حکوومەتی ئیسلامی وەکوو سەرۆکی مەجلیسی ئیسلامی رایگەیاندبوو، زۆربوونی پرۆژەی نیوەچڵ و \"نقدینگی\" گەورەترین کێشەی ئابووریی وڵاتن.

هەنووکە بە بڕی ٤٠٠ هەزار ملیارد تمەن، پرژەی ئاوەدان کردنەوەو خزمەتگوزاری لە بواری جیبەجێ کردندان، کە بەو بودجە ٣٠ هەزار ملیارد تمەنییەی ئێستا، چەندین ساڵی دیکە بۆ تەواوبوونیان دەخایەنێت.

\"24347.jpg\"

\"24348.jpg\"