گۆڕستان و زەوی و زاری كشتوكاڵیی گوندێك لە كرماشان بووە ژێر لافاوەوە
14:28 - 20 سەرماوەز 2711
كوردپا: پاش یەكەم شەپۆلی باران بارین لە كرماشان، گۆڕستان و زەمینی وەرزێڕی گوندی \"چراغ ئاباد\"ی سەر بە بەخشی \"سەرفیرووز ئاباد\"ی كرماشان بووە ژێر لافاوەوە.
هەواڵدەریی میهر لە هەواڵێكدا بڵاوی كردەوە، پاش یەكەم شەپۆلی باران بارین، گۆڕستان و زەمینی وەرزێڕانی گوندی \"چراغ ئاباد\" بە یەكجاری بوونە ژێر لافاوە و وەرزێڕانی ئەو گوندە لە بوونی بەرهەمی ساڵی داهاتوو نائومێد بوون.
عیزەتوڵڵا جەمشیدی، یەكێك لە دانیشتوانی ئەو گوندە بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە، كە چراغ ئاباد لە هەموو پێداویستییەكی سەرەتایی بێبەشە و هاتنی لافاو و رووداوی سروشتیش سەرباری هەموو گرفتەكانە.
جەمشیدی راشیگەیاندووە، لە سەرەتای ئینقلابەوە هیچ چەشنە جادە و رێگاوبانێكمان نەبووە، بەڵام ساڵی پار لەلایەن هێندێ رێكخراوی حكومەتییەوە رێگایەك بۆ ئەو گوندە ساز كرا، بەڵام بەهۆی رەچاو نەكردنی رێوشوێنە ستانداردەكان و كەمتەرخەمی لەو پڕۆژەیە، بووە هۆی ئەوەی كە بەهۆی باران بارینەوە ئەم خەسارە لە وەرزێڕان بدرێت.
ئەو هاووڵاتییە وتووشیەتی، نەبوونی پرد و رێڕەوێك بۆ دەرچوونی ئاوەكان سەر جادەكە، بۆتە لەناو چوونی هێندێ زەوی ز زاری وەرزێڕی و دواتر گۆڕستانی ئەو گوندەش بۆتە ژێر ئاوەوە، پێشتر دانیشتوانی چراغ ئاباد بەو كەمتەرخەمییە ئێعترازیان كردبوو، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەدرابۆوە.
جەمشیدی جەختی كردۆتەوە، نەبوونی ئیمكاناتی پێویست بۆتە هۆی ئەوەی دانیشتوانی٤٠ بنەماڵە لە ٥٠ بنەماڵەی ئەو گوندە روو لە شار بكەن و ئێستا ١٠ بنەماڵە تێیدا نیشتەجێن.
سەردەمانێك چراغ ئاباد یەكێك لە گوندە نموونەكانی كرماشان بووە لە بواری ئاژەڵداریدا، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی ئیمكانات بەرەو چۆڵ بوونی یەكجارەكی دەڕوات.
چراغ ئاباد سەر بە بەخشی سەر فیرووز ئابادی كرماشانە كە بێبەشە لە پێداویستیە سەرەتاییەكان و پێشبینی دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا باقی بنەماڵەكانی دیكە ئەو گوندە چۆڵ بكەن.