گۆڕستانی کوردەکانی نەغەدە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە سووکایەتی پێکرا

14:51 - 23 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: کەسانێکی نەناسراو لە شاری نەغەدە هێرشیان کردە سەر گۆڕستانی کوردەکان و کێلی قەبرەکانیان شکاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کەسانێکی نەناسراو بە شکاندن و تێکدانی کێل و گۆڕستانی کوردەکانی شاری نەغەدە بێ‌ڕێزیان بەو قەبرستانە کرد.

ئەو کردەوەیە شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.

بڵاوبوونەوەی وێنەی شکاوی کێلەکان و تێکدانی ئەو گۆڕستانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەندا ناڕەزایەتی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدواوە بووە و داوایان کردووە کە ناوەندە پێوەندییدارەکانی حکوومەت بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بکەن.

ئەو ڕووداوە لە گۆڕستانی سەر ڕێگای نەغەدە بۆ پیرانشار ڕووی داوە.

دوای ئاکامی هەڵبژاردنەکان و هەڵبژاردنی پاڵیوراوێکی کورد لە شاری نەغەدە و شنۆ هاووڵاتییانی ئازەری ناڕەزایەتییان بە ئاکامی هەڵبژاردنەکان دەربڕی.

چالاکانی ئەو شارە لەو باوەڕەدان کە ئەم جۆرە کار و کردەوانە لە شاری نەغەدە بە هۆی کۆتایی نەهاتنی کەش و هەوای دوای هەڵبژاردنەکانی شاری نەغەدەوە بووە.

پێکهاتەی حەشیمەتی شاری نەغەدە لە کورد و ئازەردی بە دوو ئایینی جیاوازی سووننە و شیعە پێکهاتووە.

\"29774.jpg\"

\"29773.jpg\"

\"29772.jpg\"

\"29771.jpg\"