گۆرەپانی \"محەمەد هەوراز\" دیسان پەیکەرێکی دیکەی لێ داندرا+وێنە

19:16 - 15 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا بڕیار بوو پەیکەرەی محەمەد هەوراز لە گۆرەپانی محمەد هەورازی شاری نەغەدە دابندرێت، بەڵام شارەوانی و شۆرای ئەو شارە، پەیکەرێکی دیکەیان لەو شوێنە داناو ئەمەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی بەفرانبار، شۆرا و شارەوانیی شاری نەغەدە، لە گۆڕەپانی محەمەد هەوراز، لە بری پەیکەری محەمەد هەوراز نووسراوەیەکیان لەو شوێنەدا هەڵواسی.

بە گوتەی خەڵکی شاری نەغەدە، چەند ساڵ پێش ئێستا شارەوانیی و شۆرای شاری نەغەدە بەڵێنیی گۆڕینی ناوی پارک و گۆرەپانی \"معلم(تۆپ)\"ی نەغەدەیان بۆ محەمەدی هەوراز دابوو، بەڵام رۆژی رابردوو بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، \"تندیس\"ێکی نووسراوەیی، لە گۆرەپانی محەمەد هەوراز لەو گۆرەپانە داندرا.

گۆرەپانی محەمەد هەوراز\" کە لە تەنیشت پارکێک بەو ناوەوە هەڵکەوتووە، رۆژی رابردوو تەندیسێک کە نووسراوەی \"محمد، عەلی و معلم\"ی تێدا بووە، لەو گۆرەپانە دادندرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری نەغەدە، لە زاری شایەتحاڵێکەوە رایگەیاند؛ ئەو کارەی شارەوانی و شۆرای شاری نەغەدە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان و چالاکانی کوردی شاری نەغەدەی لێکەوتەوەو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەو شوینە کۆبوونەوە.

\"24049.jpg\"
پێشتریش لە ناوەڕاست مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا تۆپێک لە گۆرەپانی محەمەد هەوراز داندرابوو، کە ئەویش نارەزایەتیی هاوولاتییانی کوردی شاری نەغەدەی بە دوای خۆیدا هێنا
ئەو شایەتحاڵە گوتووشیەتی، دوابەدوای کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی کورد لەو شوینە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و پۆلیس هێرشیان کردە سەر خەڵک و بە کامێرا فیلمیان لە ناڕازیان هەڵدەگرت.

یەکێک لە هاووڵاتییانی شاری نەغەدە بۆ ئاژانسی کوردپای ئاشکرا کرد، ئەو کارەی شارەوانی و شۆرای نەغەدە بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان دوو پێکهاتەی کوردی سوننی و ئازەریی شیعە مەزهەبی شاری نەغەدەدا ئەنجام دراوە.

پێشتریش لە ناوەڕاست مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا تۆپێک لە گۆرەپانی محەمەد هەوراز داندرابوو، کە ئەویش نارەزایەتیی هاوولاتییانی کوردی شاری نەغەدەی بە دوای خۆیدا هێنا.

\"24046.jpg\"

\"24047.jpg\"

\"24048.jpg\"