گوشار بۆ سەر بنەماڵەی كەبوودوەند و ئەندامانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
21:01 - 28 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە دوێنیوە هەتا ئێستا هەواڵی جۆراوجۆر لە پێوەندیی زیادبوونی زەخت و گوشار بۆ سەر بنەماڵەی كەبوودوەند و ئەندامانی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بڵاو بۆتەوە.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، بڵاوی كردەوە، تەلەفۆنی ماڵەوەی بنەماڵە و مۆبایلی هاوسەری كەبوودوەند لەگەڵ دونیای دەرەوە پچڕاوە و ناكرێ پێوەندییان لەگەڵ بگیرێت.
بەپێی راگەیەندراوی رێكخراوی ناوبراو كە نوسخەیەكی بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە، تەلەفۆنی ماڵەوە و مۆبایلی هاوسەری كەبوودوەند بۆ پێشگیری لە وتووێژی لەگەڵ راگەیەنەكان پچڕاوە. لە دوێنێ شەوەوە هیچكەش نەیتوانیوە لەگەڵ ماڵەوە و مۆبایلی هاوسەری كەبوودوەند پێوەندی بگرێت و پێشیان پێگیراوە.
ئەم كارە بۆتە هۆی نیگەرانیی زۆری بنەماڵەی كەبوودوەند لەمەڕ ئەگەری دەستبەسەر كرانی خانم پەریناز باغبان حەسەنی. بنەماڵەی كەبوودوەند نیگەرانی ئەوەن كە پچڕانی تەلەفۆنەكان سەرەتایەكە بۆ دەستبەسەر كرانی ئەندامانی دیكەی بنەماڵەی كەبووندوەند بۆ ئەوەی كە پێش بە بڵاوبوونەوەی رووماڵ كردنی هەواڵی مانگرتنی محەممەدسدیق كەبوودوەند بگیرێت.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە خانم پەریناز باغبان حەسەنی تەنیا كەسێك نیە كە هەواڵەكانی پێوەندیدار بە مانگرتنی كەبووەند بڵاو دەكاتەوە یان لەبارەیەوە وتووێژ دەكات.
هەواڵە پێوەندیدارەكان بە مانگرتنی ئاغای كەبوودوەند چەندین جار لەلایەن ماڵپەڕەكانی كەلەمە، جەڕەس، هێرانا و ماڵپەڕەكانی دیكەی مافی مرۆڤ و سیاسی كە هەواڵنێریان لەناو زیندانی ئێوینەوە هەیە، بڵاو بوونەتەوە.
لێدان و كوتانی وتەبێژی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان
هەر لەم پێوەندییەشدا ئیجلال قەوامی وتەبێژی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لە كاتی گەڕانەوە لە نووسینگەی بڵاڤۆكی \"نەدای گەڕووس\" لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە رفێنراوە و لە شوێنێكی دەرەوەی شاری سنە و پاش پشكنین كەوتۆتە بە كوتان و لێدان.
رفێنرەان مۆبایلی ناوبراو و هەروەها دوو دەفتەری یادداشت و چەند CDیەكی بەرنامەی كۆمپیۆتێریان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئەو رووداوە كاتژمێر 10:30ی شەوی پێشوو لە مەیدانی \"گاز\"ی سنە هاتۆتاە ئاراوە.
ئیجلال قەوامی بە هەواڵدەریی چاوەدێری مافی مرۆڤی وتووە لە رێگای ناوەندی قەزاییەكانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە دەكات.
محەممەدسدیق كەبوودوەند لە رۆژی 6ی جۆزەردانەوە لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی خۆی و هەروەها هەڵاواردن لە نێوان زیندانیانی سیای و پێشگیری لە مەرەخسیی خۆی، دەستی داوەتە مانگرتن و ئەمڕۆ 54 رۆژ لە مانگرتنەكەی تێدەپەڕێ.
ئەم رووداوانە لە كاتێكدا روویان داوە، كە پرسی مانگرتنی كەبوودوەند لە ئاستێكی بەربڵاودا لەلایەن راگەیەنە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكانەوە رووماڵ كراوە.
هەتا ئێستا رێكخراوەكان، گرووپ و حیزبی جۆراوجۆر و هەروەها زۆرێك لە كەسایەتییە سیاسی و فەرهەنگییەكان بە دەركردنی بەیاننامە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و خوازیاری ئازادكردنی بێ ئەملاو و ئەولای محەممەدسدیق كەبوودوەند بوون.