گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد

16:18 - 28 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد، گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی ئەو شارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکان، بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد، بە ناوی \"ڕەحیم ڕەشی\" خەڵکی شاری مەهابادیان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش بانگهێشتی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە، دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی ئەو بنەماڵەیە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: یەکێک لە کوڕەکانی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی \"جەعفەر ڕەشی\" چالاکی سیاسی و پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکان چەندین جار ئەو بنەماڵەیانە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە و لێپرسینەوەیان لەو بنەماڵەیە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری بانگهێشتکردنی بنەماڵەی ڕەشی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆ بوونی کوڕەکەیان لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکان گەڕاندەوە