گواستنەوەی مامۆستا "مەلائەنوەر ڕەستگار" بۆ زیندانی ورمێ

10:37 - 3 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەر، مامۆستا "مەلا ئەنوەر ڕەستگار" پێشنوێژی هەینی گوندی "شێخان"ی شاری شنۆ، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسییەی ئەو مامۆستا کوردە ڕەوانەی دادگای ڕۆحانییەتی تەورێز، کراوە.

ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی مامۆستا مەلا ئەنوەر ڕەستگار لە جادەی شنۆ- پیرانشار، دەسبەسەر کردبوو.

ئەو مامۆستا کوردە لە وتەکانی لە ڕۆژی هەینیدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران و هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەتییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران گرتبوو، کە پاش قسەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار"، شاعیر و نووسەر خەڵکی "پەسوێـ"ـی شاری پیرانشارە.