گواستنه‌وه‌ی به‌شێکی دیکه له ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی کوردستان بۆ زیندانی ورمێ
21:35 - 14 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران دا هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ١٠ شارۆمه‌ندی کورد و ئازه‌ری بۆ زیندانی ورمێ بڵاو کرده‌وه.
به پێی وته‌ی یه‌کێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ، له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو دا، هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران له شاری ورمێ چه‌ندین هاووڵاتیی کورد و ئازه‌رییان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و ماڵی ئه‌وانیش له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه پشکێندراوه.
که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران رایگه‌یاندووه، ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستبه‌سه‌ر کراون بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له زیندانی سیتادی خهبەریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ راگیراون و رۆژی ٢ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بۆ زیندانی گشتی ئه‌و شاره راگوێزراون.
ده‌وترێت که ئه‌م هاووڵاتییانه به تاوانی هاوکاری له گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و هه‌نووکه له به‌نده جۆراوجۆره‌کانی زیندانی ورمێ وه‌کوو به‌ندی تاوانه مه‌ترسیداره‌کان راگیراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه شووناسی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی، بێهروز و حه‌سه‌ن بروکانلوو کوڕی محه‌ممه‌د، حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دی کوڕی به‌کر، میرهادی موسه‌وه‌ی(هاوولاتیی ئازه‌ری)، یهمیر حه‌سه‌ن بێهروز کوڕی حه‌مید، ئه‌فشین میرزایی کوڕی حه‌مید، عه‌زیزی دالای میلان فه‌رزاد سه‌لامه‌ت کوڕی فارێس، عه‌بدوسه‌لام بههاوهر کوڕی سڵێمان و خوسرەو به‌دوی راگه‌یاندووه.
له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوودا چه‌ندین چالاکی سیاسی_فه‌رهه‌نگی، رۆژنامه‌نووس و داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران که به‌شێکیان به‌دانی بارمه‌ته ئازاد کراون.
چاره‌نووسی به‌شێک له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه وه‌کوو مه‌سعوود و خوسرەو کوردپوور و خزر ره‌سووڵ مروه‌ت هێشتا ناڕوونه.