گروپی کامبادن کۆنسێرتێک لە شاری ئیسلامئاباد بەڕێوە دەبەن
16:12 - 10 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: گروپی مۆسیقایی کامبادن لە شاری ئیسلامئابادی غەرب، بە گۆرانیبێژیی هونەرمەند \" فەرزاد حوسێنی\" کۆنسێرتێکی مۆسیقایی لەو شارە رێکدەخەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپی مۆسیقایی کامبادن لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی ١١ و ١٢ی بانەمەڕ کۆنسێرتێکی مۆسیقایی لە هۆڵی شارەوانیی شاری ئیسلامئابادی غەرب، بەڕێوە دەبەن.
\"فەرزاد نامداری\"سەرپەرستی گروپی کامبادنی لە ئەستۆیە و ئەو گروپە لە رۆژانی ١١ و ١٢ی بانەمەڕ، کاتژمێر ٨.٣٠ خولەکی سەرلە ئێوارێ هەتا ١٠.٣٠ خولەکی شەو بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
کامابادن ناوێ شارێکی کەونارایە کە لە نێوان شاری کرماشان و تاقوسان هەڵکەوتووە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارییەتی \" ماد\"ەکان دەگەرێتەوە.