گروپی هونەریی ژیوار کۆنسێرتێکی تایبەت بەژنان بەڕێوە دەبات

18:44 - 15 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: گرووپی ژیوار بە سەرپەرشتیی \"ژیوار شێخەلئیسلامی\" و ژنە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، کۆنسێرتێکی مۆسیقایی رێک دەخات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا گروپی هونەریی ژیوار لەشاری سنە کۆنسێرتێکی تایبەت بە ژنان بەڕێوە دەبات.

\"15869.jpg\"
لەم کۆنسێرتەدا ٩ پارچە مۆسیقای و گۆرانی پێشکەش دەکرێن کە گۆرانییەکانی \"هەی داد\"، \"شەمامە و خاڵ خاڵ\" نووری روخسار\"، \"لای لای\"، \" سازی ئاوارە\" و چەند گۆرانیی دیکە لەخۆ دەگرێت.

ژیوار شێخەلئیسلامی لەو کۆنسێرتەدا کۆمەڵێک گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی بە شێوازێکی نوێوە بە هاوکاریی گروپی ژیوار پێشکەش دەکات.

هاوکات شۆعلە مۆمتەهین \"سەنتوور\"، نازنین قاسمی \"عوود\"، شەهرزاد پژمان \"کەمانچە\"، پەریچێهر ئەرشادی \"تار\"، سوگوڵ خوجەستە \"نەی\"، نیرە عەلی ئەسغەری \"دمەک\"، زارا نادری \"دەف/ دایرە\" و سپێدە سەرلک \"سێ‌تار\" ژەنیارانی ئەم گروپە هونەرییە پێک دێنن.