گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان وەکوو باشترین گرووپی سەمای جیهان دیاریکرا
14:49 - 18 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان لە نێوان ٧٢ گرووپ لە جیهاندا، وەکوو باشترین گرووپی سەماکار لە وڵاتی ڕووسیە دەستنیشان کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە فێستیڤاڵی فەرهەنگ و هونەر لە شاری سەنپیتێرزبۆرگی وڵاتی ڕووسیە، گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان لە شاری بۆکان، لە نێوان ٧٢ گرووپی بەشداربوو لە وڵاتانی جیهانەوە، وەکوو باشترین گرووپی سەماکار دیاریکرا.
گرووپی نیشتمان لە شاری بۆکان لەو فێستیڤاڵە جیهانیەدا بەشداری کرد و وەکوو باشیرین گرووپی ئەو کێبڕکێیە لەلایەن لێژنەی داوەرانی ئەو فێستیڤاڵەوە هەڵبژێردران.
گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی دامەزراوە و لە ماوەی ئەم ١١ ساڵەدا توانیویەتی وەکوو گرووپێکی فەرهەنگی و هونەری، ڕۆڵێکی بەرچاو لە بووژانەوەی گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردیدا هەبێت.
ئەو گرووپە لە چەندین چالاکیی هونەری لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران پلەی بەدەست هێناوە و زیاتر لە ٨٠ ئەندامی هەیە.