گرووپی "لاوچ" كۆنسێرتێكی گۆرانیی كوردی لەشاری تاران بەڕێوەبرد
17:21 - 30 خەرمانان 2713
ئاژانسی كوردپا: لەشاری تاران گرووپی تەموور ژەنیی \"لاوچ\"، لە کۆنسێرتێکدا چەندین بەرهەمی مۆسیقایی كوردییان پێشکەش کرد.
گرووپی تەموور ژەنیی لاوچ رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٩ی خەرمانان كۆمەڵێک لەبەرهەمەكانی هونەرمەند و ئاوازدانەری بەناوبانگی كورد \"عەلی ئەكبەرمورادی\"یان لەشاری تاران پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.
لەو كۆنسێرتەدا بەرهەمەکانی \" گەردوون، مانگەشەو، نەورۆز، خانەی میری و فڕین پێشکەش کران و هاوکات \"ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر\"یش بڵاوی كردۆتەوە كۆنسێرتەكە هەتا ئێوارەیی رێكەوتی ٣٠ی خەرمانان بەردەوام دەبێت.
گرووپی تەموور ژەنیی \"لاوچ\" ساڵی ١٣٦٩ بە سەرپەرەستی ژەنیاری بەتوانای تەموور، عەلی ئەكبەر مورادی دامەزراوە.
عەلی ئەكبەر مورادی ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە ئیلی گۆران لە ناوچەی كرماشان لە دایك بووە و لەتەمەنی حەوت ساڵییەوە لە لای دەروێش عەلی میردەروێشی دەستی بە تەموور ژەنین كردووە.
ئەو ژەنیارە بە ئەزموونەی ئامێری تەموور لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چەندین كۆنسێرتی مەقامەكانی ناوچەی كرماشان و موزیكی كوردیی پێشكەش كردووە و ساڵی رابردووش دوو ئاڵبۆمی بە ناوەكانی \"پاییز\" و \"مانگەشەو\" بڵاو كردەوە.