گازگرتوویی گیانی کرێکارێکی ئەستاند
14:13 - 7 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی \"نەوت شار\" سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی گازگرتوویەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە، پێنج هاووڵاتی لە گوندی نەوت شاری کرماشان تووشی گازگرتوویی دەبن و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لە دەستدا و چوار کەسەکەی دیکە مەسمووم دەبن.
ئەو هاوڵاتییە کوردە کرێکار بووە و هەتا ئێستا شوناسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕووداو و فەوریەتیەکانی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، ئەو ڕووداوە لە گوندی نەوت شار ڕووی داوە و چەند کەسێک لە کاتی کارکردندا دەبنە قوربانیی گازگرتوویی.
ئەکبەر ئازادی لە درێژەدا ڕاگەیاند: هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە چ جۆر گازێک بووتە هۆی گازگرتوویی ئەو ٥ کەس.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێ شەممە ڕیکەوتی ٤ی ڕەشەمە، لە گوندی \"حەیدەر ئاوای\" پارێزگای ئیلام \"ژن و مێردیکی \" تەمەن ٦٨ساڵە، بە هۆی گازگرتوویەوە گیانیان لە دەست دا.
ساڵانە دەیان هاووڵاتی لە وڵاتی ئێران بە هۆی ناستاندارد بوونی کەرەسە گازییەکان و هەروەها نەبوونی چاوەدێریی پێویست لەسەر کارگەی بەرهەمهێنانی کەرەسە گازییەکان و لە لایەکی دیکەشەوە کەمتەرخەمیی هاووڵاتییان سەبارەت بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە ئیمەنییەکان، دەبنە قوربانی.