کەمیی گازی کەپسوول لەشاری ئابدانان هاووڵاتییانی بەرەوڕووی گرفت کردۆتەوە + وێـــنە

21:51 - 4 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کەمیی گازی کەپسوول لە شاری \"ئابدانان\"ی سەربە ئوستانی ئیلام، هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی ئەو شارە و هەروەها گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارەی بەرەوڕووی گرفت کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی چەندین مانگە کەمیی گازی کەپسوول لە شاری ئابدانان، بڕستی لە هاووڵاتییان بڕیوە و خەڵکی ئەو شارە بۆ دابین کردن و وەرگرتنی گازی کەپسوول چەندن کاتژمێر لە سەفدا دەمێننەوە.

یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەو شارە بە هەواڵنێری کوردپای راگیەاند، هەندێک جار هاووڵاییان لە کاتژمێر ٨ی سەرلە بەیانییەوە هەتا ١ی پاشنیوەڕۆ لە سەفی وەرگرتنی گازدا لە ئیدارەی گازی شاری ئابدانان دەمێننەوە.

ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی خستەڕوو کە هاووڵاتییان چەندین جار سکالایان لەسەر ئەم دۆخە تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە هەڵنەگیراوە.
\"12210.jpg\"


\"12200.jpg\"


\"12202.jpg\"


\"12201.jpg\"


\"12211.jpg\"