کەمیی ئارد لە شاری مەریوان هاووڵاتییانی ئەو شارە بەرەو قەیران دەبات
22:06 - 26 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ماوەی چەند رۆژە کەمیی ئارد لە شاری مەریوان و کەمکردنەوەی سەهمیەی ئارد لەلایەن شۆرای ئارد و نانی ئەو شارەوە، هاووڵاتییان لەگەڵ کەمیی نان بەرەوروو کردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای بڕیاری شۆرای ئارد و نانی شاری مەریوان لە مەڕ کەم کردنەوەی سەهمییەی ئاردی نانەواخانەکان، کەمیی نان بەرۆکی هاووڵاتییانی ئەو شارەی گرتووە.
یەکێک لە دانیشتوانی شاری مەریوان بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: نانەواییەکانی ئەو شارە بەهۆی کەمیی ئارد هەتا کەتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی کار دەکەن و بە هەر بنەماڵەیەکیش تەنیا بایی ١٠٠٠ تمەن نان ئەدرێت.
هەروەها لە زۆربەی نانەوایەکانی شاری مەریوان بە هاووڵاتیانیان راگەیاندووە، کە ئەگەری ئەوە دەکری هەتا ٣ رۆژی داهاتوو هیچ کام لە نانەواییەکان ئەو شارە کار نەکەن.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ خاوەن نانەواییەکانی شاری مەریوان لەلایەن \"شۆرای ئارد و نان\"ی ئەو شارەوە بانگهێشت کرابوون و پێیان راگەیەندرابوو کە پێویستە رۆژانە تەنیا ٨ کیسە ئارد لە کار بکەن.
ئەم هەڵوێستەی شۆرای ئارد و نان لە حالێک دایە کە پیشتر هەر نانەواییەک ١٦ کیسە ئاردی لە رۆژێکدا لە کار دەکرد.