کەمتەرخەمیی لێپرسراوان لەهەمبەر ئاژەڵدارانی ناوچەی ماکۆ
14:57 - 18 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شاری ماکۆ، ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیەی لە وەرزی زستاندا بەرەوڕووی گرفتی ئابووری کردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرما و سارد بوونی لە رادەبەدەری هەوا لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەتایبەت لە ناوچەکانی ماکۆ، ئاژەڵداران بۆ دابین کردنی تفاقی مەڕ و ماڵاتەکانیان بەرەوڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی لە رادەبەدەری بەفر، جادەی نێوان گوندەکانی سەربە شاری ماکۆ بەستراون و هەتا ئێستا بەهۆی خەمساردی و نابرپرسیارەتیی لێپرسراوانی حکوومەتی زۆربەی ئەو جادەکان بە بستراوەیی ماونەتەوە.
یەکێک لە ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بەهۆی خاوێن نەکرانەوەی جادەکان لەلایەن \"ئیدارەی رێگە و بان\"ـەوە، نرخی تفاق بە شێوەیەکی بەرچاو چوونە سەرێی بە خۆیەوە بینیوە و رێژەیەکی زۆر لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان زایە بوون.
چوونە سەرێی نرخی تفاق لە کاتێک دایە کە بەپێی راپۆرتی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا، ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار تۆن تفاق لە لەوەڕگەکانی ئەو پارێزگایە بەرهەم دێنن.
بەفر و بۆران لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا جادەی نێوان زیاتر لە ٢٠٠ گوندی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوای بچڕاندووە.
ئاژەڵدارانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا بەهۆی هەڵکەوتەی نزیک لە سنوور و روانگەی ئەمنیەتیی حکوومەت، بەردەوام لەگەڵ کەمتەرخەمی و نابەرپرسیارەتیی لێپرسراوان بەرەوڕوو دەبنەوە و لە کاتی پێویستدا هیچ ئاوڕێکیان لێ نادرێتەوە و تەنانەت لە کاتی زیان لێکەوتنیشدا قەرەبوویان بۆ ناکرێتەوە.