کەمتەرخەمیی ئاگرکوژێنەوەی روانسەر، سووتانی ماشینێکی لێکەوتەوە
15:52 - 5 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: کەمتەرخەمی و وەدرەنگ گەیشتنی ماشێنەکانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی روانسەر بۆ شوینی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، سووتانی بەتەواوەتیی ماشینێکی لێکەوتۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە نیوان گوندەکانی بەوراوا و بنچڵێ، ماشێنێکی جۆری (وانت بار) ئاگری تێبەربوو، کە بە گوتەی شایەتحاڵان درەنگ گەیشتنی مەئموورانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەکە بۆ شوینی رووداوەکە، هۆکاری سووتانی ئێجگاریی ماشێنەکە بووە.
یەکێک لە شایەتحاڵان بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ پاش گڕ گرتنی ماشیةەکە دەستبەجێ ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی روانسەر ئاگادار کرایەوە، بەڵام پاش ٧٠ خولەک لەوەی کە پەویەندی بەو ئیدارەیەو ەکرا، گەیشتنە شوینی رووداوەکە.
شۆفیری ماشێنە، هاووڵاتییەکی کوردی خەلكی کرماشان بووە، کە لە نزیک سێڕێیانی روانسەر- جوانڕۆ و پاوە تووشی ئەو رووداوە بووە.
ئەو شایەتحالە گوتیشی؛ درەنگ گەیشتنی مەئموورانی ئیدارەی ئگرکوژێنەوەی روانسەر لە کاتێکدایە، کە مەودای شوێنی رووداوەکە هەتا نێو شاری روانسەر ٧ کیلۆمیترە و لەگەڵ شاری جوانڕۆش ١٢ کیلۆمیتر مەودای هەیە.